خه‌لیلزاد داواكارییه‌كانی كورد ئاشكرا ده‌كات . : NRT TV :.
NRT – به‌غدا: باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق زه‌ڵمای خه‌لیلزاد رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده عیراقییه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌گه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، مه‌ترسی دابه‌شبوونی عێراق له ئارادایه.
له وتارێكیدا، كه له رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مریكایی بڵاویكردووه‌ته‌وه، خه‌لیلزاد ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌توانێت به‌رامبه‌ر به كورد و سوننه هه‌ندێك سازش بكات، ئه‌وا؛ كورده‌كان ناچار ده‌كات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه بڕۆن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كورده‌كان جدیین، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه تازه‌پێگه‌یشتووه رابێت و خۆی بگونجێنێت".
خه‌لیلزاد، به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی عێراقی خستووه‌ته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی سیاسی و "به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ناوه‌ندی به به‌رپرسیار" له هه‌مبه‌ر ئه‌و ره‌وشه له‌قه‌ڵه‌مداوه.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا، داواشی له لایه‌نه شیعه‌كان كردووه، كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران یه‌كلا بكه‌نه‌وه و به كرده‌وه لامه‌ركه‌زییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بێننه دی و كۆتایی به پرۆسه‌ی به سیاسیكردنی سوپا بهێنن.
خه‌لیلزاد ئه‌وه‌شی وتووه: "له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه مافی بدرێتێ له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به تایبه‌تی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌یه و به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ش پێیه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌رێم داوای ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بودجه‌ی بۆ بكرێت، بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێت، مه‌رجی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه پیشمه‌رگه له‌و ناوچانه بمێنێته‌وه كه چووه‌ته ناوی، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریشه‌وه چه‌كی پێبدرێت".
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كورد به گومانن له‌وه‌ی به‌غدا ئه‌و داوایانه‌یان جێبه‌جێ بكات، هه‌ربۆیه كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ ئاماده‌كاری به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی".
له باره‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌وه نووسیویه‌تی: "بارزانی داوای له په‌رله‌مانی هه‌رێم كردووه، كۆمیسیۆنێك بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له‌و ناوچانه‌ی جێناكۆكن پێكبهێنێت.
باڵێۆزه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مریكا، له‌و بڕوایه‌دایه، پێویسته ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیع مامه‌ڵه بكات و له لایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدات و ستراتیژێكیشی هه‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه هه‌وڵه‌كانی شكستبهێنن.
هه‌روه‌ها داوایكردووه، ئه‌مریكا یارمه‌تی حكومه‌تی به‌غدا بدات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و له هه‌مانكاتیشدا یارمه‌تی هه‌ولێر بدات بۆ پاراستنی هه‌رێم له مه‌ترسییه‌كانی داعش.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، زاڵمای خه‌لیلزاد، پێشنیازی كردووه، ئه‌مریكا، داڕووخانی عێراق له‌به‌ر چاو بگرێت و ئه‌وه‌نده‌ی به ته‌نگ دامه‌زراندنی حكومه‌تی به‌غداوه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش حسابی ئه‌وه بكات، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو، عێراق داڕووخا ستراتیژی چی ده‌بێت.
و: ئه.ر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق