پرۆسه‌كانى به‌غدا دانى نا به كوژرانى 28 ژن‌دا . : NRT TV :.
NRT – به‌غدا: فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانى نا به كوژرانى 28 ژن‌دا له شارى به‌غدا، كه له لايه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو به پاساوى "كۆمه‌ڵايه‌تى" كوژرابوون.
وته‌بێژه‌ى ره‌سمى فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌ى سه‌ربازييه‌كان عه‌ميد سه‌عد معه‌ن رايگه‌ياند، تاوانى كوشتنى ئه‌و 28 ژنه دوو رۆژ به‌ر له ئێستا له گه‌ڕه‌كى زه‌يونه‌ى به‌غدا به پاساوى كۆمه‌ڵايه‌تى و تۆمه‌تباركردنى ئه‌و ژنانه به "تێكدانى ره‌وشتى كۆمه‌ڵگه" ئه‌نجامدراوه.
وتيشى: "ليژنه‌يه‌كى لێكۆڵينه‌وه بۆ به‌دوادا چوون و دۆزينه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئه‌و تاوانه پێكهاتووه و پۆليس سه‌رقاڵى به‌دواداچوونه".
رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه له گه‌ڕه‌كى زه‌يونه‌ى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا، 28 ژن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو پياودا، له شوقه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون كۆمه‌ڵكوژ كران.
ناوچه‌ى زه‌يونه له ساڵانى رابردووش‌دا تاوانى له‌و جۆره‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه و له ئايارى 2013 دا حه‌وت ژن و شه‌ش پياو له شوقه‌يه‌كى ديكه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌دا درانه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌ى و كوژران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق