ميدڵ ئێست: 'ئيسرائيل قه‌سابخانه‌يه‌كى نوێى درووستكرد' . : NRT TV :.
غه‌ززه: سوپاى ئيسرائيل، به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، قه‌سابخانه‌يه‌كى له گه‌ڕه‌كى "ئه‌لشوجاعيه"ى غه‌ززه درووستكرد، به كوشتنى 87 هاووڵاتى فه‌له‌ستينى كه زۆرينه‌ى ره‌هايان منداڵ و ژن بوون و برينداركردنى 210 هاووڵاتى ديكه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، سوپاى ئيسرائيل، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، هه‌واڵى كوژرانى 13 سه‌ربازى له شه‌وى رابردوودا راگه‌ياند.
قه‌سابخانه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى ئه‌لشوجاعييه، له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه به كاردانه‌وه دژى كوژرانى سه‌ربازه‌كانى پێناسه كراوه.
گوته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، رايگه‌ياند، 13 سه‌ربازى ليواى غولانى پياده، شه‌وى رابردوو، له پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازييدا كوژراوون.
له پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه، ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى ئيسرائيل، گه‌يشتووه‌ته 18 سه‌رباز.
ئه‌ميندارى كۆمكارى عه‌ره‌بى، نه‌بيل ئه‌لعه‌ره‌بى، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، ئيسرائيلى به ئه‌نجامدانى "تاوانى شه‌ڕ دژ به مه‌ده‌نييه‌كان" له گه‌ڕه‌كى ئه‌لشوجاعييه تۆمه‌تبار كرد. هاوكات داواشيكرد، "به په‌له دوژمنكارى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه بوه‌ستێرنێت".
نه‌بيل عه‌ره‌بى، داواشيكرد، پارێزگارى پێويست بۆ مه‌ده‌نييه فه‌له‌ستيينييه‌كان دابينبكرێت و "ئيسرائيلى وه‌ك به‌رپرسيارى سه‌ره‌كى ئه‌و تاوانه ترسناكه ناساند".
حكومه‌تى ويفاقى نيشتيمانى فه‌له‌ستين له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئيدانه‌ى رووداوه‌كه‌ى كرد و ئه‌و په‌لاماره‌ى ئيسرائيلى به "تاوانى جه‌نگ" ناساند و داواى ده‌ستتێوه‌ردانى به په‌له‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد.
حكومه‌تى فه‌له‌ستين، سه‌ر له نوێ "داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ راگرتنى دوژمنايه‌تى ئيسرائيل بۆ سه‌ر گه‌لى فه‌له‌ستين".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكايه‌تى فه‌له‌ستين له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئيدانه‌ى " قه‌سابخانه‌ى نوێى حكومه‌تى ئيسرائيلى كرد، كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى ئه‌لشوجاعييهى خۆرهه‌ڵاتى غه‌ززه ئه‌نجاميدا".
وته‌بێژى ره‌سمى به ناوى سه‌رۆكايه‌تى فه‌له‌ستين، نه‌بيل ئه‌بو ردێنه، داواى له ئيسرائيل كرد، "په‌لاماره دوژمنكاره‌كانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه بوه‌ستێنێت" و هۆشداريشيدا له "كاردانه‌وه‌كانى ئه‌و تاوانه و به‌رده‌واميدانى".
ئيسرائيل، له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارييانه‌دا، ته‌نيا 2 كاتژمێر ئاگربڕى له‌سه‌ر داواى ليژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور، راگه‌ياندووه، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتييه قوربانييه‌كان رزگار بكرێن و برينداره‌كان بگوێزرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، دواى ته‌واو بوونى واده‌كه، 2 كاتژمێرى ديكه درێژكرايه‌وه.
دواى راگرتنى په‌لاماره‌كان، ده‌زگاى فرياكه‌وتنى فه‌له‌ستينى به هاناى برينداره‌كانه‌وه چوو ودواى شه‌وێك مانه‌وه‌ى هاووڵاتيانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه، له ژێر بۆمبابارانى فڕۆكه و تانكه‌كانى ئيسرائيل، توانرا، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى رزگار بكرێن و بگوازرێنه‌وه.
ته‌رمى هاووڵاتييانى فه‌له‌ستينى له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا به سووتاوى تا ئه‌و راده‌يه‌ى نه‌ده‌ناسرانه‌وه كه‌وتبوو.
له نێوان كوژراوه‌كاندا، منداڵ و پير هه‌ن، له نێوانياندا زياتر له جه‌سته‌ى منداڵێك هه‌ن، كه كارمه‌ندانى فرياكه‌وتن به ئۆتۆمبێل و بريندارگوێزه‌ره‌وه ده‌يانگواستنه‌وه.
يه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانى فرياكه‌وتن، به‌ر بۆمبا‌باران كه‌وتبوو، ئه‌و به ته‌واوه‌تى له لايه‌ن سوپاى ئيسرائيله‌وه تێكشكێنرابوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى لۆمه‌ى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى كرد، به‌وه تۆمه‌تبارى كرد، كه به‌رده‌وامى به ململانێكان له كه‌رتى غه‌ززه ده‌دات.
كيرى بۆ كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ى بى سى ئه‌مريكايى وتى: "ده‌ستپێشخه‌رى ئاگربه‌ستيان خرايه به‌رده‌ست ره‌تيانكرده‌وه". ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، حه‌ماس ئاگر به‌سته‌كه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وتى: "حه‌ماس هۆكارى ئه‌و رووداوانه‌يه، چونكه موشه‌كى ئاراسته‌ى باشوورى ئيسرائيل كردووه".
جۆن كيرى له باره‌ى كوژرانى هاووڵاتيانى فه‌له‌ستينى و به ئامانجگرتنى مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه هيچ لێدوانێكى نه‌دا و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ ئيسرائيل رانه‌كێشا.
ئاژانسى به‌هاناوه‌چوونى ئاواره فه‌له‌ستينييه‌كان ناسراو به "ئۆنروا"، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، 81 هه‌زار هاووڵاتى فه‌له‌ستينى له‌به‌ر بۆمبابارانى ئيسرائيل ئاواره بوونه و له 61 قوتابخانه‌ى كه‌رتى غه‌ززه‌دا په‌نادراوون.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ، له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى وتى: "پرۆسه‌ى وێرانكردنى تونێله رێڕه‌وه‌كانى حه‌ماس به شێوه‌يه‌كى رێژه‌يى و خێرا ئه‌نجامدراوه".
هه‌روه‌ها وتى: "ئێمه له هه‌وڵداين بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و تونێلانه، به‌ڵام پێويستمان به كاتى زياتره".
سوپاى ئيسرائيل، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، "فراوانكردنى پرۆسه‌ى هێرشى زه‌مينى بۆ سه‌ر غه‌ززه راگه‌ياند".
هه‌روه‌ها سوپاى ئيسرائيل، كوژرانى دوو سه‌ربازى ديكه‌ى خۆى راگه‌ياند.
له ئاستى ديپلۆماتييدا، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستين، مه‌حمود عه‌باس گه‌يشته ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسى بزوتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئيسلامى فه‌له‌ستينى ناسراو به حه‌ماس، خاليد مه‌شعه‌ل كۆببێته‌وه و تاوتوێى پرسى ئاگر به‌ست بكات.
(سه‌رچاوه: ميدڵ ئێست ئۆنلاين، وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق