السبت، 25 مايو 2013

كچی میری قەتەر: باوكم هاوكاری تیرۆریستەكانی سوریا دەكات

كچی میری قەتەر: باوكم هاوكاری تیرۆریستەكانی سوریا دەكات
كچی میری قەتەر: باوكم هاوكاری تیرۆریستەكانی سوریا دەكات
10:56:25/05/2013
هند حه‌مه‌د ئالسانى.
وارڤین – دەوحە: (هندی كچی میر حەمه‌د ئالسانی) میری قەتەر رایگەیاند، باوكی لە ژێر ناوی پشتیوانی لە شۆڕشگێڕان هاوكاری باندە تیرۆریستییەكانی سوریا دەكات.

(هند) لە رێگەی تۆڕی كۆموڵایەتی تویتەرەوە باسی لە دەستتێوەردانی وڵاتەكەی لە كاروباری سوریا كردووە و نووسیویەتی: "دەستتێوەردانی قەتەر لە كاروباری ناوخۆی سوریا، لە مێژووی قەتەردا فەزیحەیه".

ئەو رەخنەشی لە سیاسەتەكانی باوكی گرتووە و بەوە تۆمەتباری كردووە، كە لە ژێر ناوی هاوكاریكردنی شۆڕشدا، هاوكاری تیرۆریستانی سوریا دەكات.

هەروەها نووسیویەتی: "باوكم هاوكاری شۆڕشی سوریا دەكات، چونكە وادەزانێت ئەوە داخوازی خەڵكی سوریایە، بەڵام ئەوەی لە واقیعدا دەیبینین، پێچەوانەیە. گرتە ڤیدیۆییەكان پیشانمان دەدەن چۆن چەكدارەكان دڵی سەربازەكان دەخۆن، ئەو دیمەنانە پێمان دەڵێن ئەوانە خوازیاری ئازادی نین، بەڵكو تاوانكاری بەرامبەر بە خەڵكی سوریا ئەنجامدەدەن".

(هند)ی كچی میری قەتەر، ئەوەشی گوت: "چەكدارەكان لە عەرەبستانی سعودیەوە فەتوای كوشتنی هاووڵاتیانی سوریایان پێیە و روویان لەو وڵاتە كردووە، من گرتەیەكی ڤیدیۆیم لایە، كە چەكدارێكی عەرەبستان (21) هاووڵاتی سوریا گولە باران دەكات، هەر بۆیە لەو بڕوایەدام، شۆڕشی سوریا گۆڕاوە بۆ شۆڕشێكی تیرۆریستی".

ليست هناك تعليقات: