السبت، 25 مايو 2013

ئایدز.. نەمانی بەرگری لەش

ئایدز.. نەمانی بەرگری لەش

وارڤین – هەولێر: ئایدز چیە، چۆن پێناسە دەكرێت، چەند جۆری هەیە، رێگەكانی گواستنەوەی چین، قۆناغەكانی كامانەن، رێگەكانی خۆپاراستنی چین، بڵاوبوونەوەی لە جیهاندا و ژمارەی تووشبووانی چەندە؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە لەم بابه‌ته‌دا بخوێنەرەوە.

ئایدز نەخۆشیەكی كوشندەیە بەكورتی پێناسە دەكرێت بەوەی، كە ئایدز دەبێتە هۆی نەهێشتنی بەرگری لەش لە بەرامبەر نەخۆشیەكان، واتای لەش توانای بەرگری نامێنێ، كاتی هاتنی هەر ڤایرۆسێك بۆ ناو لەش.

گواستنەوەی ئایدز: دەكرێ نەخۆشی ئایدز بكرێت بە دوو بەشەوە:
یەكەم: ئەوانەی تووشی ڤایرۆشی(HIv)ئایدز بوون.
دووەم: ئەوانەی تووشی نەخۆشی ئایدز بوون ڤایرۆسی (HIV)لە ناو خوێن و شیری ناو مەمكی ئافرەت و كۆئەندامی زاوزێ و ئاوزەڵەی برین و لیك و شلەكانی لەش دەژی.

رێگەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز:
1- لە رێگەی سێكسی نا شەرعی پەیدا دەبێت.
2- لەكاتی مومامەرەسەی سێكسی لەگەڵ كەسی تووش بوو بە ڤایرۆسی ئایدز دەگوازرێتەوە.
3- بەكارهێنانی سرنج و دەرزی بۆ چەند كەسێك واتە دووبارە بەكارهێنانەوەیان.
4- خوێندان بە كەسێكی دیكە بەبێ پشكنین.
5- شلەیەكی كەسی تووشبوو بگوازرێتەوە بۆ كەسێكی دیكە بەهەر رێگایەك بێت.
6- گواستنەوەی لە رێگەی ماددەی سڕكار.
7- تووشبوونی منداڵ لە رێگەی دایكی، كە تووشی ڤایرۆسی ئایدز بووە.
8- لە رێگەی نەشتەرگەری.

ئەم نەخۆشیە بەچەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت:
قۆناغی یەكە:: ئەم نەخۆشیە دوای سێ، یان چوار هەفتەی پاش تووشبوونی لاشە بە ڤایرۆسی ئایدز، ئەم نیشانانەی لەسەر دەردەكەوێت:
ئەلیف: تایەكی گەرم.
بێ: هەوكردنی قورگ.
جیم: ئێشی ماسولكەكان.
دال: گەورە بوونی گرێیەكانی مل.
ئەم نیشانانە بۆ ماوەی هەفتەیەك یا دوو هەفتە دەردەكەون دواتر بزر دەبن. ئەم قۆناغە بە هەڵگری ڤایرۆسی (HIV)ناودەبرێت دواتر دەبێتە نەخۆشی ئایدز.

قۆناغی دووەم:: ئەم قۆناغە بە قۆناغی رەشكە دەناسرێتەوە، كە لە شەش مانگ، تا چەند ساڵێك درێژە دەخایەنێت و لەش بەرگری كەم دەبێت و بە شێوەیەكی پلەبەندی، كەسەكە بەرەو نەخۆشی ئایدز دەچێت و نیشانەی ڤایرۆسەكە (HIv) لەسەر دەرناكەوێت، ئەم قۆناغەش لەگەڵ قۆناغی یەكەم بەقۆناغی ئامادەسازی بۆ تووش بوون بە نە خۆشیەكە ناو دەبرێت.

قۆناغی سێهەم:: ئەم قۆناغە ناو دەبرێت بە قۆناغی نەخۆشی ئایدز، لە ساڵێك تا دوو ساڵ دەخایەنێت دواتر كەسی توشبوو، كۆچی دوایی دەكات. ئەم قۆناغەش بەئاشكرا ئەم نیشانانەی لێ دەردەكەوێت.
1.تایەكی گەرم.
2.كێشی كەم دەبێتەوە و شەوانە ئارەق دەكات.
3.ئاوسانی گرێی لیمفاوی.
4.دەركەوتنی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست و هەوكردنی پێست.
5.كەچەڵبوونی لووت و قورگ.

خۆپاراستن لە نەخۆشی ئایدز:
ئایدز گەورەترین هەڕەشەیە لەسەدەی (21) لە دژی مرۆڤایەتی! ئەمڕۆ ئایدز بەڵایەكی كوشندە و سامناكە لە ئاستی جیهاندا، ئاماری زەرەو و زیانی ئەم نەخۆشیە لە پاش دوو شەڕی یەكەم و دووەم جیهانی لە هەموو شەڕەكانی دیكە زیاترە.

ئایدز چەكێكی بێ دەنگە مرۆڤەكان خۆیان، خۆیانی پێ دەكوژن. بۆیە دەبێ كۆمەڵگە هۆشیار بێ بۆ ڕێگە گرتن لەم نەخۆشیە و خۆپاراستن لێی.

خۆپاراستن لێی بەم شێوەیە دەبێت:
1.بنبڕكردنی هەموو كردەویەكی سێكسی ناشەرعی جا نێر لەگەڵ مێ بێ یا نێر لەگەڵ نێر بێ.
2.نەهێشتنی هەموو مادە سڕكار و بێهۆشكارەكان.
3.زوو چارەسەركردن و جیاكردنەوەی ئەو كەسەی هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) ین.
4.لەكاتی وەرگرتنی خوێن بەباشترین شێوە پشكنینی بۆ بكرێت.
5.بەكارنەهێنانی كەلوپەلی پزیشكی بەكارهاتوو بەهەموو شێوەكان.
6.دوورخستنەوەی پشكنینی كەسی تووش بوو بۆ شوێنی تایبەت و تاقیگە و نەخۆشخانەی تایبەت.
7.پشكنینی ئەوكەسانەی لەدەرەوەی وڵات دێن و هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن.
8.هۆشیاری بڵاوكردنەوەی لەبارەی ئەم نەخۆشیە لە رێگاكانی دەزگای ڕاگەیاندن و دام دەزگاكان بە گشتی.
9.سوننەتكردنی كوڕان: لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای پزیشكی ئەمریكی دەریخستووە كە سوونەت كردن لە %50 مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشی ئایدز.

ژمارەی ئەوكەسانەی تووشی نەخۆشی ئایدز بوون لە جیهان:
بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە زیادبوونی زۆر زوو گەشە دەكات و لەگەڵ پەیدابوونی چەندان رێكخراوی جیهانی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم نەخۆشیە، كەچی ساڵ بۆ ساڵ روو لە زیاد بوونە زۆر بە خێرایی تەشەنە دەكات.

بە گوێرەی راپۆرتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە ساڵی (2004) ئەوانەی تووشی نەخۆشی ئایدزبوون لە جیهان ژمارەیان تا ئەوكاتە گەیشتۆتە (42) ملیۆن كەس رێژەی تووشبووانی ئەم نەخۆشیە لە (%36)یان ئافرتن و زۆربەیان لەتەمەنی هەرزەكاری و گەنجیەتیدان.

ئەم رێژەیە لە گۆڤاری (peditvic clinics of north amrica)بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: تاوەكو رێژەی مومارەسەی جنسی لەڕێی نا شەرعیەوە زیاد ببێ ئەم نەخۆشیەش زیاد دەبێت. بە گوێرەی دوا ئاماری ئەم رێكخراوە جیهانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز لە ساڵی (1980) تاوەكو ئێستا (25) ملیۆن كەس گیانیان لەدەست داوە، بەهۆی نەخۆشی ئایدز.

هەروەها ئەم رێكخراوە هۆشداریدا بەتایبەتی بۆ ژنان كە هەوڵی رێگەگرتن بدەن لەم نەخۆشیە و دوا ئامار ئاماژەی بەوەداوە، كە ڕێِژەی تووشبووان لە منداڵ و هەرزەكار گەیشتۆتە (33)ملیۆن كەس.

دیارە بە گوێرەی یەكێك لە راپۆرتەكانی ناوەندی خۆپاراستن لە ئایدز و زاڵبوون بەسەر ئەم نەخۆشیەدا دەڵێن (900)هەزار ئەمریكی تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوون و نیوەی ئەوانە ئاگادار نین و نازانن، كە هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن (هەروەها ئەم ناوەندە دەڵێت ساڵانە لە ئەمریكا (40) هەزار كەس تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن)، بەڵام ئەفریقا زۆرترین بەشی بەردەكەوێت و یەكێك لە ڕاپۆرتەكانی ئاماژە بەوە دەكات، كە پایتەختی ئەمریكا لە ساڵی 2008 زۆرترین ژمارەی تووشبوانی بەم نەخۆشیە تێدا تۆماركراوە.

ئایدز لە وڵاتانی عەرەبی:
نەخۆشی ئایدز تەنها لە وڵاتانی ئەمریكا و ئەفریقا نیە، بەڵكو بڵاوبووەتەوە لە ناو وڵاتانی عەرەبی. واتە ئەندازە كراوە ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی ئایدز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا دەگاتە (500)هەزار تا (750) هەزار كەس.

ژمارەی تووشبوانی منداڵی لیبی گەیشتۆتە (7000)هەزار كەس لە (%45) بە پەیوەندی جنسی نا شەرعی و (%20) بە هۆی گواستنەوەی خوێن و لە (%2)ی بە هۆی مادەی سڕكەر و لە (%27)یشی دیاری نەكراوە.

شاری (جددە)ی عەرەبستان زۆرترین ژمارەی بەركەوتووە لەم نەخۆشیە. لە وڵاتی ئەردەن ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە (1000) كەس. راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی ئایدز زۆر بڵاوە و لە وڵاتانی ئەفریقا و وڵاتە گەشە سەندووەكان (الدولە نامیە)وە ئەو پارەیەی كە بۆی داواكراوە تاكو ڕووبەڕووی ئەم نەخۆشیە ببنەوە دەگاتە (22)هەزار ملیۆن دۆلار.

ئا: دكتۆر لانه‌، پسپۆڕى نه‌خۆشيه‌كانى ژنان.

ليست هناك تعليقات: