پۆلیسی هەولێر: لە شەش مانگدا 26 ژن كوژراون و 52 ژنیش خۆیان سووتاندووە
01:04:05/08/2013 |
![]() عەقیدی مافپەروەر "عەبدولقادر محەمەد حەسەن"، فۆتۆ: راگهياندنى پۆليس. وارڤین – هەولێر: بە گوێرەی ئامارێكی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 26 ژن كوژراوون و 52 ژنیش خۆیان سووتاندووە، كە 92%یان ژیانیان لەدەستداوە. هاوكات لەگەڵ بوونی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و راگەیاندنی ئامار لە لایەن ئەو بەڕێوبەرایەتییەوە بە شێوەی مانگانە، ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئامارێكی توندوتیژی بڵاو كردەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی جوڵانەوە و تاوانی هەولێر عەقیدی مافپەروەر "عەبدولقادر محەمەد حەسەن" لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، 26 حاڵەتی كوشتنی ژن تۆمار كراوە و رێژەی 87%ی بكوژەكانیش ئاشكرا بوون و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا كراوە. لە بارەی ئاماریكانی سووتانیشەوە گوتی: "هەر لەو ماوەیەدا 52 ژن خۆیان سووتاندووە، كە 92%یان مردوون و 32 كەسیش حوكم دراون، هەروەها 462 حاڵەتی لێدان و ئازاردانی ژنانیش تۆمار كراوە". ئا: ئهرسهلان رهحمان |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق