پێنج شەممە, 01 ئاب 2013 23:09

وارڤين – هه‌ولێر: ده‌زگاى وارڤين بۆ پرسه‌كانى ژن، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ئاب – ئۆگستى 2013، له ميوانخانه‌ى چوارچرا، له شارى هه‌ولێر،ئه‌نجامى ئه‌و راپرسيه‌ى خسته‌ڕوو، كه ده‌زگاكه له ژێر ناونيشانى "توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و رۆڵی یاسا" له ناوه‌ندى هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێم ئه‌نجاميداوه.
راپرسييه‌كه‌ى ده‌زگاى وارڤين، گرنگيه‌كه‌ى له‌وه‌دايه كه راده‌ى ئاشنايه‌تى ژنان به ياساكان و په‌نابردنيان بۆ ياسا له كاتى بوونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تيدا به وردى ده‌ستنيشانكردووه.
راپرسيه‌كه ده‌بێته يه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانى كارى رێكخراوه‌يى تايبه‌ت به ژنان له هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌نده‌كانى توێژينه‌وه و توێژه‌ران و رێكخراوه‌كانى ژنان و دامه‌زراوه ره‌سمييه‌كان ده‌توانن لێى به‌هره‌مه‌ند بن و له دانانى به‌رنامه و ستراتيژى كاركردنى خۆيان پشتى پێ ببه‌ستن.
ئامانجەكانی راپرسى
له باره‌ى ئامانجه‌كانه‌وه، ده‌زگاكه نوسيويه‌تى: هەوڵدراوە بە نیگایەكی بێلایەن، بێ دەمارگرژی ئایینی، فەرهەنگی، سیاسی یان نەتەوەیی و مرۆیی بە پاڵپشتی زانست و پێشینەی كار و ناسینی لایەنەكانی كۆمەڵگا ئەم توێژینەوە ئەنجام بدرێت. ئامانجەكان بریتیبوون لە:
يه‌كه‌م: تیشك خستنە سەر روانینی ژنان بۆ توندوتیژی رادەی ئاگا‌داربوو‌نیان لە یاساكان.
دووه‌م: دەرخستنی رێژە‌ی متمانە بە بنەماڵە و كۆمەڵگە و یاساكان و لایەنی حكومی و ریكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.
سێيه‌م: دەرخستنی رێژە‌ی بەربڵاوی توندوتیژی حاڵەتە باوەكانی توندوتیژی لە كۆمەڵگە.
چواره‌م: جۆری چارەسەركردنی گرفتی توندوتیژی و هەروەها ئامانجی دیكە.
زانیاری توێژینەوە
شوێن: هه‌رێمی کوردستان، شاره‌کانی، هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک
ژماره‌ی به‌شداربووان: 1000که‌س
ماوه‌ی راپرسی: 6مانگ
ژماره‌ی گشتی ستافه‌کان:12
زانیارییە گشتییەكان
زۆربەی گرووپی وەڵامدەرەوەكان تەمەنیان لەنێوان 26 تا 35 ساڵی دا بووە، بە رێژە‌ی كەمتر لە سەدا 13 فەرمانبەر بوون. زۆربەیان ئاستی خوێندەوارییان دواناوەندی بووە و خێزانداربوون. بەپێی وەڵامەكانیان بەگشتی باری ئابووری خێزانەكانیان مامناوەند بووە، واتە زۆربەیان لە چینی ناوەڕاست بوون.
دەركەوتنی ئەم حاڵەتە مامناوەندییە خۆی نیشانەی دروستبوونی هەڵبژاردنەكان بووە لە گەڕەك، گرووپ، تەمەن و ئاستە ناڕێكەكان كە هەوڵدرابوو هەڵبژاردەكان گشتگیر و زانستی و بەپێی میتۆدی تایبەت بێت.
مێتۆدی توێژینەوە
بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لە مێتۆدی كتێبخانەیی، راپرسی و داتا‌و شیكاری، هەروەها لە توێژینەوەی بابەتی Subjective Research كەڵك وەرگیراوە.
داتای تایبەتی هەر شار ئامادەكراوە و كۆی گشتی داتاكان هەڵسەنگێندراوە. توێژینەوە لەسەر بنەمای یەكگرتوو‌یی پییەرسۆنPierson Solidarity پێكهاتووە.
بگۆڕی سەربەخۆ: توندوتیژی
بگۆڕی گرێ‌دراو: ژن لە هەرێمی كوردستان
نموونەكە لە سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك وەرگیراوە كە لەڕووی كارگێڕییەوە سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانن. نموونەكە بەپێی پێوەرە ئامارییەكان لە نموونە جۆری گەورە دادەنرێت چونكە لە 1000 ژن پێكهاتووە لە هەر سێ ناوەندی پارێزگا و بەپێی رێژە‌ی دانیشتووانی هەر شارێك بەسەریاندا دابەش كراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت باشتر گوزارشت لە كۆمەڵگەكە بكات. نموونەكە تەنیا لە هەر سێ شاری گەورەی هەولێر، سلێمانی و دهۆك وەرگیراوە. ئەویش لەبەرئەوەی ئەمڕۆ ئەم شارانە زۆربەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرن. هەر یەكێك لەو شارانە لە قۆناغی یەكەمدا بەسەر چەند كەرتێكدا دابەشكراون و لە قۆناغی دووهەمدا لە هەر یەكێك لەو كەرتانە گەڕەكێك یان زیاتر وەرگیراوە و لە قۆناغی كۆتاییشدا لە هەر یەكێك لەو گەڕەكانە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی كۆمەڵە ژنێك وەك نموونە وەرگیراون.
رەوشی ژن لە كوردستان و گرنگی توێژینەوە
گریمانەی توێژینەوە:
ئاستی توندوتیژی لە كۆمەڵگە بەربڵاوە، ژن لە چەمكی توندوتیژی تێگەیشتوون بەڵام بەتەواوی ئاگاداری رێگەچارەكان نین و متمانەی زۆریان بە رۆڵى پراكتیكی یاسایەكی پارێزەر نییە.
پرسیاری سەرەكی توێژینەوە:
ئایا ژنان بۆ چارەسەركردنی توندوتیژی متمانە بە خۆیان، پیاوانی بنەماڵە یان حكومەت و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەن؟
پرسیاری لاوەكی توێژینەوە:
بە چ ئاستێك ئەم متمانە دابەش دەبێت و كام رێگەیانە بگرینەبەر؟
پاش ساڵانێكی زۆر لە هەوڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، چالاكییەكانی بەشە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەریمی كوردستان و تێپەرینی زەمەن و گۆڕانی نەوەكان جارێكی‌تر پێویستمان بە ئاوڕدانەوە لە پرسی توندوتیژی دژ بە ژن هەیە. ساڵی 2011 یاسای بەرەنگاری خێزان لە توندوتیژی دژ بە ژن، لە پەرلەمان پەسەند كرا و لە چەند لایەنی جیاوازەوە دەست بە جێبەجێكردنی یاساكە كراوە.
هۆكاری گرفت و دژوارییەكانی ژیان
یه‌ک: كێ هۆكاری گرفت و دژوارییەكانی ژیانت بووە؟
1 خۆم %16.
2 بنه‌ماڵه‌که‌م %21.
3 کۆمه‌ڵگا و دابونه‌ریت %36.
4 قه‌زا و قه‌ده‌ر %27.
زۆرينه‌ى به‌شداران له‌و بڕوايه‌دان كۆمه‌ڵگه و داب‌و نه‌ريته‌كان هۆكارى كێشه‌كانن و جێى سه‌رنجيشه كه %27 بڕوايان وايه ئه‌وه‌ى تووشى بوونه هۆكاره‌كه‌ى "قه‌زاو قه‌ده‌ره"، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى بۆ باوه‌ڕى باوى كۆمه‌ڵگه به ئاين ده‌گه‌ڕێته‌وه و تێبينى ده‌كرێت له‌و رێژه‌يه‌ش له ناو به‌شداربووانى سلێمانى كه‌مترين بڕوا به قه‌زاو قه‌ده‌ر هه‌يه و رێژه‌كه‌ى %21ه، به‌ڵام له دهۆك زۆرترين به‌شدار بڕواى به قه‌زاو قه‌ده‌ر هه‌يه و رێژه‌كه‌ى %34ه و له هه‌ولێر كه ئاين و ديارده‌ى ئايندارى زياتر به‌چاو ده‌كه‌وێت رێژه‌كه %29يه.
هێز و توانای چارەسەری كێشەكان
دوو: توانای چارەسەركردنی كێشەكانت هەیە؟
1 هیچ توانایه‌ک له خۆمدا نابینم %18.
2 به یارمه‌تی که‌سانی دیکه ده‌توانم %43.
3 به‌ڵێ ده‌توانم چارسه‌ریان بکه‌م % 27.
4 بۆم گرنگ نییه چیان لێ دێت %12.
به گوێره‌ى ئه‌م ئه‌نجامه زۆرينه‌ى ژنان چاويان له هاوكارييه و ئه‌مه‌ش ئه‌رك و رۆڵى رێكخراوه‌كانى ژنان زياتر ده‌كات و جێى سه‌رنجه %12ى به‌شداران بێهيوان و ئومێديان به چاره‌سه‌ر نيه و بۆيان گرنگ نيه چيان لێ دێت و گريمانه ده‌كرێت به‌شێك له‌وانه‌ى په‌نا بۆ خۆكوشتن و خۆسووتاندن ده‌بن له‌م توێژه بن كه هيوايان به چاره‌سه‌ر نه‌ماوه.
رۆڵی پیاوانی بنەماڵە
سێ: ئایا پیاوانی بنه‌ماڵه‌که‌ت ده‌توانن له‌چاره‌سه‌ری گرفته‌کاندا یارمه‌تیده‌رت بن؟
1 ناتوانن یارمه‌تیده‌ر بن %28.
2 له هه‌ندێ کاتی پێویستدا ده‌توانن %34.
3 به‌ڵێ ده‌توانن % 21.
4 له گرفته‌کان ئاگاداریان ناکه‌مه‌وه بۆیه ده‌ور نابینن %17.
به گوێره‌ى ئه‌م ئه‌نجامه به‌شێكى ژنان له كاتى بوونى كێشه‌دا ته‌نانه‌ت ئاماده نين و ناتوانن پياوانى بنه‌ماڵه‌يان واته باوك و برا له كێشه‌كانيان ئاگادار بكه‌نه‌وه و %28يش ده‌ڵێن ناتوانن هاوكار بن. زۆرينه ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ناتووانن يارمه‌تيده‌ر بن، دانيشتووى دهۆكن و زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن له هه‌ندێك كاتى پێويست ده‌توانن دانيشتووى هه‌ولێرن و زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ئاگاداريان ناكه‌مه‌وه دانيشتووى سلێمانيين.
هەستكردن بە بەختەوەری
چوار: ئایا به گشتی له ژیانتدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌که‌ی؟
1 نا، به هیچ شێوه‌یه‌ک %18.
2 که‌م تا کورتێک %35.
3 به‌ڵێ هه‌ستی پێ ده‌که‌م %33.
4 بیرم لێ نه‌کردووه‌ته‌وه %14.
له ناو ئه‌و رێژه‌يه‌ى كه هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى ده‌كه‌ن، %39ى به‌شدارانى دهۆك هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى ده‌كه‌ن، كه به‌رزترين رێژه‌يه و له سلێمانيش نزمترين ئاسته كه ته‌نيا %28ى به‌شداران هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى ده‌كه‌ن.
توندوتیژی
پێنج: به‌ڕای تۆ توندوتیژی چییه؟
1 لێدان و ئازاری جه‌سته‌یی %12.
2 سووکایه‌تی و ئازاری رۆحی %32.
3 هه‌م ئازار‌و لێدانی جه‌سته‌یی، هه‌م ئازاری رۆحی %50.
4 هیچ روانگه‌یه‌کم نییه و نازانم چییه %6.
به‌شێك له‌و ژنانه‌ى به‌شداريان كردووه به رێژه‌ى %6 هيچ زانيارى و تێگه‌يشتنێكى ئه‌وتۆيان له باره‌ى توندوتيژييه‌وه نيه، ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌وان نيشته‌جێى ناوه‌ندى شاره گه‌وره‌كانن.
نزیكبووون لە توندوتیژی
شه‌ش: هه‌ست به‌وه ده‌که‌ی توندوتیژی له تۆوه نزیکه؟
1 توندوتیژی بەسەر خۆمدا هاتووە %26
2 شایەتی بووم كە بەسەر ژنانی دیكەدا هاتووە %28.
3 هەم بەسەر خۆمدا هاتووە و هەمیش بەسەر زۆرێك لەوانەی كە دەیانناسم %33.
4 پێموانییە لە من نزیك بێت و رەنگە زۆر گەورەی بكەنەوە %13.
به گوێره‌ى ئه‌م ئه‌نجامه زۆرينه‌ى ره‌هاى ژنان هه‌م خۆيان و هه‌م كه‌سانى ده‌وروبه‌ريان كه ده‌يانناسن توندوتيژيان به‌رامبه‌ر كراوه. له سلێمان زۆرينه وتويانه به‌سه‌رخۆماندا هاتووه و شايه‌تى بووين و دواتر هه‌ولێر پله‌ى دووه‌مى هه‌يه و دهۆك كه‌مترين رێژه‌ى به‌شداران ئه‌و وه‌ڵامه‌يان داوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌شداران دهۆك به پله‌ى يه‌كه‌م وتويانه هه‌م به‌سه‌ر خۆمدا هاتووه و هه‌ميش به‌سه‌ر زۆرێك له‌وانه‌ى ده‌يان ناسم هاتووه.
بەربڵاوی توندوتیژی
حەوت: رادەی بەربڵاوی توندوتیژی چ سەبارەت بە خۆت و بێت یان ئەوانەی كە شاهیدی بوویت چەندە؟
1 به‌ربڵاوه و به درێژایی ته‌مه‌نه %29.
2 پاش زه‌واج زیاد ده‌کات %32.
3 هه‌ندێجار روو ده‌دات %31.
4 زۆر که‌مه‌و هه‌ڵه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه رووده‌دات %8.
جێى نيگه‌رانيه زۆرينه بڕوايان وايه توندوتيژى له دواى هاوسه‌رگيرى زياد ده‌كات، ئه‌وه‌ش جێى خۆشحاڵيه كه كه‌مترين رێژه بڕوايان وايه هه‌ڵه له لايه‌ن ژنانه‌وه‌يه، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش راسته‌وانه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى سه‌ره‌تا خرايه روو، كه ژنان زۆرينه‌يان بڕوايان وابوو، كۆمه‌ڵگه و به‌ندوباوه‌كانى هۆكارى سه‌ره‌كى توندوتيژين.
بیستنی هەواڵی توندوتیژی بۆ دوایینجار
هه‌شت: دوایینجار که‌ی هه‌واڵی توندوتیژیت بیستووه یان بینیوته؟
1 له‌ماوه‌ی 3مانگی رابردوو %19.
2 له‌ماوه‌ی 6مانگی رابردوو %26.
3 له‌ماوه‌ی 1مانگی رابردوو %31.
4 له مێژه نه‌مبیستووه و نه‌مبینیوه %24.
دواجار كە توندوتیژیت بەرامبەر كراوە
نۆ: دوایینجار که‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆت کراوه؟
1 هه‌فته‌ی رابردوو %18.
2 یه‌ک تا دوو مانگی رابردوو %35.
3 شه‌ش تا هه‌شت مانگی رابردوو %27.
4 ساڵی رابردوو %20.
جۆری توندوتیژی
ده: دوایینجار چ جۆره توندوتیژییه‌کت به‌رامبه‌ر کراوه؟
1 جه‌سته‌یی و لێدان %20.
2 رۆحی وبرینداركردن به‌قسه و سووکایه‌تی %45.
3 ئابووری و گوشارخستن %22.
4 دوورخستنه‌وه له خێزان و کۆمه‌ڵگا %13.
زۆرترين رێژه‌ى به‌شداران رووبه‌ڕووى جۆره‌ى دووه‌م بوونه‌ته‌وه كه توندوتيژى روحى و ده‌روونيه، له ناو ئه‌و به‌شداربوانه‌شدا زۆرينه‌يان به ڕێژه‌ى %50 دانيشتووى هه‌ولێرن و ئه‌نجامه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن كه له سلێمانى زۆرينه‌ى به رێژه‌ى %30ى به‌شداران رووبه‌ڕووى توندوتيژى جه‌سته‌يى و لێدان بوونه‌ته‌وه و له باره‌ى توندوتيژى ئابووريشه‌وه زۆرينه‌ى به‌شدارانى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى ئه‌و كێشه‌يه بوونه‌ته‌وه.
توندوتیژی سێكسی
یازده: خۆت یان ژنانی ده‌وربه‌رت تووشی توندوتیژیی سێكسی بوونه؟
1 به‌ڵێ زۆرجار، به‌ڵام باسم نه‌کردووه %22.
2 تووشی نه‌بووم، به‌ڵام ده‌زانم ژنانی دیکه تووشی بوون %41.
3 له پێوه‌ندیی نێوان ژن و مێردایه‌تیدا ئاساییه %16.
4 هیچ روانینێکی تایبه‌تم نییه و بۆم روون نییه %21.
جێگه‌ى سه‌رنجه به‌هۆى نه‌بوونى وشيارى تايبه‌ت به مافه‌كانى ژن، %16ى ژنانى به‌شدار، بڕوايان وايه توندوتيژى سێكس له نێوان ژن و مێرددا ئاساييه و به رێژه‌ى %21يش هيچ زانيارييه‌كيان له‌و باره‌يه‌وه نيه.
له‌ناو ئه‌و ژنانه‌ى پێيان ئاساييه توندوتيژى سێكسى له لايه‌ن هاوسه‌ره‌كانيانه‌وه ئه‌نجام بدرێت، زۆرينه‌يان دانيشتوو دهۆكن و رێژه‌كه‌يان %19 يه و له سلێمانى رێژه‌كه‌يان %16 و له هه‌ولێر كه‌مترين رێژه‌يه كه %14يه.
خەتەنە
دوازده: ئایا له منداڵی‌دا خه‌ته‌نه کراوی؟
1 به‌ڵێ %37.
2 نه‌خێر %54.
3 نازانم %7.
4 گومانم هه‌یه %2.
هه‌رچه‌نده زۆرينه وه‌ڵاميان به نه‌خێر داوه‌ته‌وه، به‌ڵام جێى سه‌رنجه كه له %7 به نازانم وه‌ڵاميان داوه‌ته‌وه، به‌و پێيه‌ى ئه‌و رێژه‌يه هيچ زانيارييه‌كيان له باره‌ى جه‌سته‌ى خۆيانه‌وه نيه، له‌و رێژه‌يه‌ى وتويانه به‌ڵێ، زرينه‌يان نيشته‌جێى هه‌ولێرن و كه‌مترينيان له دهۆكن.
ئه‌وانه‌ى وه‌ڵاميان به نه‌خێر داوه‌ته‌وه زۆرترينيان له دهۆك و كه‌مترينيان له هه‌ولێرن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى وه‌ڵاميان به نازانم داوه‌ته‌وه زۆرترينيان له سلێمانين.
حاڵەتە ترسناكە باوەكان
سێزده: له نێوان حاڵه‌ته ترسناکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا کامیان زیاتر باوه؟
1 خۆسووتاندنی ژنان باوتره %25.
2 کوشتنی ژنان به تاوانی شه‌ره‌ف باوتره %20.
3 خۆسووتاندن و کوشتن، به‌بێ جیاوازی %46.
4 رێژه‌ی حاڵه‌ته‌کان که‌مه و ریکلامه له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی ژنانه‌وه %9.
رۆڵى لایەنەكان لە باسكردنی توندوتیژی دا
چوارده: چ لایه‌نێک بۆ باس و ئاشکراکردنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان رۆڵی گرنگتر و زیاتری بووه؟
1 حکوومه‌ت %15.
2 رێکخراوه‌کانی ژنان %36.
3 ژنان خۆیان هۆشیار بوونه‌ته‌وه %23.
4 میدیاکان %26.
له كاتێكدا حكومه‌ت بودجه‌ى ئاوڕى جدى له ژيانى رێكخراوه‌يى ژنان ناداته‌وه و بودجه‌ى ده‌زگايه‌كى ژنانى وه‌ك ده‌زگاى وارڤينى بۆ ماوه‌ى زياتر له 2 ساڵه بڕيوه، به‌ڵام زۆرينه‌ى ژنانى به‌شدار ده‌ڵێن رێكخراوه‌كانى ژنان رۆڵيان بينيوه له ئاشكراكردنى توندوتيژى، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى له باره‌ى رێكخراوه‌كانه‌وه ده‌گوترێت ئه‌و رێكخراوانه توانيويانه په‌رده له‌سه‌ر توندوتيژيه‌كان هه‌ڵبماڵن.
پەنا بۆ كێ دەبەی
پازده: له‌کاتی توندوتیژیدا کام لایه‌ن ئاگادار ده‌که‌یته‌وه؟
1 پۆلیس و لایه‌نی حکومی %16.
2 رێکخراوی ژنان و چالاکوانان %31.
3 یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌م %28.
4 که‌س ئاگادار ناکه‌مه‌وه %25.
دەنگهەڵبڕین
شازده: گه‌ر ببیته قوربانی توندوتیژی تا چ راده‌یه‌ک ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕی؟
1 به‌رده‌وام و خێرا ده‌نگهه‌ڵده‌بڕم %17.
2 هه‌ندێکجار ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕم %38.
3 زۆر که‌م ده‌نگ هه‌ڵده‌برم %32.
4 به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ناکه‌م %13.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت زۆرينه‌ى ژنان يان زۆر كه‌م ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن، ياخود به هيچ شێوه‌يه‌ك باسى ناكه‌ن. زۆرترين ژنى به‌شدار له هه‌ولێر به رێژه‌ى %7 وتويانى ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕم و له دهۆك زۆرترين ژنى به‌شدار به رێژه‌ى %28 وتويانه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕم. له خانه‌ى (به‌هيچ شێوه‌يه‌ك باسى ناكه‌م) هه‌ولێر له پێشه‌وه‌يه و %15 وتويانه به هيچ شێوه‌يه‌ك باسى ناكه‌م و سلێمانى به رێژه‌ى %10 كه كه‌مترينه ئه‌و وه‌ڵامه‌يان هه‌ڵبژاردووه.
هۆشیاری بەرامبەر بە یاسا
حه‌ڤده: تا چ راده‌یه‌ک ئاگاداری له بوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی کوردستان؟
1 تا راده‌یه‌کی باش ئاگادارم %11.
2 له هه‌ندێ بابه‌ت و ناوه‌رۆکی ئاگادارم %18.
3 ته‌نها ده‌زانم وه‌ها یاسایه‌ک هه‌یه %28.
4 به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری نیم %43.
كه‌واته كه‌مترين رێژه‌ى ژنانى به‌شدار ئاگادارى بوونى ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژين و ئه‌مه‌ش ده‌ريده‌خات كه دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و بانگه‌شه‌كانى بايه‌خدان به پرسى ژن ته‌نيا رووكارێكى راگه‌ياندييان وه‌رگرتووه و دانه‌به‌زييون بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى ته‌نيا له كۆڕ‌و كۆنفرانسه‌كاندا وه‌ك بانگه‌شه‌يه‌ك باسى ده‌ستكه‌وتى گه‌وره بۆ ژن ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى ئه‌وان به ده‌ستكه‌وتى گه‌وره هه‌ژمارى ده‌كه‌ن، ژنان به رێژه‌ى %43 لێى بێ ئاگان و به رێژه‌ى %28يش ده‌لێن ته‌نيا بيستوويانه وه‌ها ياسايه‌ك هه‌يه.
له رووى شوێنه‌وه له سلێمانى وه‌ڵامى پرسيارى يه‌كه‌م (تا راده‌يه‌كى باش ئاگادارم) پله‌ى يه‌كه‌مى هه‌يه و له هه‌ولێر كه ساڵانه حكومه‌ت چه‌ندين كۆڕ و كۆنفرانسى تايبه‌ت به ژنان ئه‌نجامده‌دات و قورساى حكومه‌تى لێيه ته‌نيا به رێژه‌ى %4 وتوويانه باش ئاگادارم.
ئه‌وانه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌يان (به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئاگادارى نيم)يان داوه‌ته‌وه، زۆرترينيان به رێژه‌ى %54 نيشته‌جێى هه‌ولێرن و %38يان نيشته‌جێى سلێمانى و %36يان نيشته‌جێى دهۆكن. كه‌واته دووباره زۆرينه‌ى ژنانى پايته‌خت هيچ ئاگادارييه‌كيان له باره‌ى ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى نيه.
سوودوەرگرتن لە یاسا
هه‌ژده: بینیوته ژنێک له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به ژنان سوودی وه‌رگرتبێت؟
1 زۆرم بینیوه %9.
2 که‌م تا کورتێک بینیومه %24.
3 به ده‌گمه‌ن بینیومه %25.
4 قه‌ت نه‌مبینیوه %42.
دووباره جێى سه‌رنجه له باره‌ى وه‌ڵامى چواره‌مه‌وه (قه‌ت نه‌مبينيوه) ژنانى پايته‌خت له ريزى يه‌كه‌مدان و به رێژه‌ى %51 هه‌رگيز نه‌يانبيوه ژنێك سوود له ياساكه وه‌ربگرێت و له سلێمانى به رێژه‌ى %41 ئه‌و وه‌ڵامه‌يان هه‌ڵبژاردووه و له دهۆكيش به رێژه‌ى %31 ئه‌و وه‌ڵامه‌يان داوه‌ته‌وه.
یاسا ژن دەپارێزێت
نۆزده: ئایا ده‌توانرێ به یاسا پارێزگاری له مافی ژن بکرێت و رێگه له توندوتیژی بگیرێت؟
1 زۆر ده‌توانێ %23.
2 تا راده‌یه‌ک ده‌توانێ %33.
3 که‌م ده‌توانێ %34.
4 ناتوانێ %10.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ين ده‌بينن زۆرينه‌ى ره‌هاى به‌شداران بڕوايان وايه كه ياسا زۆر ناتوانێت ژنان بپارێزێت و ته‌نيا %23 وتوويانه زۆر ده‌توانێت.
یاسا و یەكسانی ژن و پیاو
بیست: ئایا پێتوایه ژن و پیاو له به‌ر ده‌م یاسادا یه‌کسانن؟
1 نه خێر، یه‌کسان نین %39.
2 به‌ڵێ، یه‌کسانن %18.
3 هه‌ندێجار یه‌کسانن %34.
4 نازانم %9.
زۆرينه‌ى به‌شداران بڕوايان وايه ژن و پياو له به‌رده‌م ياسادا يه‌كسان نين و ته‌نيا رێژه‌يه‌كى كه‌م كه %18 يه بڕوايان به‌وه هه‌يه ژن و پياو يه‌كسانن.
له رووى شوێنه‌وه به‌شدارانى سلێمانى به رێژه‌ى زۆرترين كه %51 ه بروايان وايه يه‌كسان نين، ئه‌وانه‌ى ده‌شڵێن يه‌كسانن له هه‌ولێر زۆرترينن و به رێژه‌ى %29 وتويانه به‌ڵێ يه‌كسانن و له باره‌ى ئه‌وانه‌ى وتويانه هه‌ندێكجار يه‌كسانن دهۆك به رێژه‌ى % 40 له پله‌ى يه‌كه‌مدايه و دهۆكيش به رێژه‌ى %30 له پله‌ى سێيه‌مدايه.
سزادان
بیست و یه‌ک: ئایا رازی ده‌بی پیاوانی بنه‌ماڵه‌که‌ت که دژ به تۆ توندوتیژییان کردووه له به‌ر ده‌م یاسادا سزا بدرێن؟
1 به‌ڵێ رازی ده‌بم % 36.
2 نه‌خێر رازی نابم % 26.
3 نازانم % 38.
به‌م پێيه زۆرينه‌ى به‌شداران نازانن ئايا رازى ده‌بن له‌به‌رده‌م ياسادا پياوان بنه‌ماڵه سزا بدرێن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژنان به هۆى سزادانى پياوانى بنه‌ماڵه‌كانيانه‌وه ره‌نگه رووبه‌ڕووى كێشه‌ى زياتر ببنه‌وه. ئه‌وانه‌ى وتويانه (به‌ڵێ رازى ده‌بم) زۆرينه‌يان به رێژه‌ى %43 نيشته‌جێى سلێمانين و به رێژه‌ى % 27 يش له هه‌ولێرن كه كه‌مترين رێژه‌يه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌وانه‌ى وه‌ڵاميان به‌وه داوه‌ته‌وه كه (نه‌خێر رازى نابم) زۆرينه‌يان به رێژه‌ى % 38 نيشته‌جێى دهۆكن، % 25 يان نيشته‌جێى سلێمانى و % 20 يان نيشته‌جێى هه‌ولێرن. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى وتويانه (نازانم) جێى سه‌رنجه كه زۆرينه‌ى ره‌هايان نيشته‌جێى هه‌ولێرن به رێژه‌ى % 53.
سەرەوەری یاسا
بیست و دوو: پێتوایه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان، ده‌توانێ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا جێگیر ببێت؟
1 به‌ڵێ ده‌توانێ %23.
2 نا، ناتوانێ %23.
3 ره‌نگه بتوانێ % 42.
4 بۆچوونێکم نییه % 12.
ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن (به‌ڵێ ده‌توانێت) زۆرينه‌يان به رێژه‌ى % 25 نيشته‌جێى سلێمانين و دواى ئه‌ويش به رێژه‌ى %24 له دهۆك و كه‌مترين رێژه‌ش له هه‌ولێره كه % 21ه.
راسپاردە و رێگە چارەكان
راسپاردە و رێگەچارەكان بۆ كەمكردنەوەو بنبڕكردنی توندوتیژی دژ بە ژن ئامانجیكی نیشتیمانییە. هەر رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی، لایەنی حكومی و بەڕێوەبەرایەتییەكی پەیوەندیداریش بەپێی ئەزموونەكانی خۆی هەوڵدەدات رۆڵێكی باش بگێڕێت. ئیمە لە ئەنجامی راپرسییەكەماندا بەم چەند خاڵە گەیشتووین كە دەیخەینە لای هەموو رێگە چارە و پیشنیارەكانی دیكەوە بۆ یارمەتیدانی باشبوونی بارودۆخی ژن لە هەرێمی كوردستان:
دەكرێ لە ئامێرە جیاوازەكانی وەك میدیا و راگەیاندنەكان كەڵك وەربیردرێت كە لە پرۆگرامە رۆژانەكاندا و وەك پەیامیكی رۆژانەی كورت لە چەند چركەدا روو لە ژنان بگوترێت كە ئەم یاسایە دەتپارێزێت.
شوێنە پەروەردەییەكان و زانكۆ و كۆلیژەكان دەتوانن رۆڵی هۆشیاركردنەوە و هاوكات پەرەپێدان بە مافەكانی ژنان و دەرخستنی ئەركی پارێزگاری ئەم یاسایە بگێڕن.
رێژە‌ی ئاگاداربوونی ژن لە هەبوونی یاسایەكی پارێزەریان لە توندوتیژی لە ئاستێكی كەمدایە. لە یەكەمین هەنگاودا دەبێ هەڵمەت، هەوڵ، كەمپەین، وركشۆپ، یان تیمی كار دروست بكرێت بۆ ئەوەی ژنان لە هەبوونی وەها یاسایەك ئاگادار بكرینەوە.
بێئاگایی لە بوونی یاسایەكی پارێزەر وەك ئەوەیە كە ئەو یاسایە بوونی نەبێت. هەر بۆیە دەبێ ئەم راگەیاندنە بخرێتە بەرنامەی كاری هەمیشەیی لایەنە پەیوەندیدارەكان نەك بە شێوەی كاتی بێتە ئاراوە.
بردنە سەرەوەی متمانەبەخۆبوونی ژن هاوكاری پیاوانی پێویستە. هەروەها هەر هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی ئامادە لە ناو كۆمەڵگەدا بێ ویستی پیاو ئەستەم دێتە بەرچاو. تا پیاو نەیانهەوێت هاوكاری بكەن یان نەزانن چۆن هاوكاری بن لە كەمكردنەوەی توندوتیژیدا یان نەتوانن، ئامارەكانی توندوتیژی هەر روو لە هەڵشكان دەكات.
بانگهێشتی پیاوان و بەشداركردنیان لە پرۆسەی كەمكردنەوەی توندوتیژی دژی ژن، یەكێك لە گرنگترین ریگە چارەسەرەكانە.
بەپێی وەڵامەكان دەركەوت كە ژن، كۆمەڵگە و هەموو دابونەریتەكان و پاشان بنەماڵە و پیاوانی كۆمەڵگە بە هۆكاری سەرەكی توندوتیژی دەزانێت. ئەم نیگایە پێویستی بە چاكسازی هەیە. لە بەرامبەر وەها روانگەیەكدا پیویست دەكات كە رێژە‌ی متمانەبەخۆبوونی ژن زیاد بكرێت. بەشێوەیەك كە ئەوان باوەڕ بكەن كە دەتوانن لە گوشاری ئەم دابونەریتانە كەم بكەنەوە و هەروەها دەتوانن بەرامبەر بە هێزی ئەو بەشانە راوەستن و پارێزگاری لە خۆیان بكەن.
لەم راپرسیەدا دەركەوتووە كە ژن لە یەكەمین پلەدا متمانەیان بە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەیە، كەواتە گەڕاندنەوەی متمانە و بردنەسەرەوەی ئاستی هۆشیاری و هەروەها هەوڵی گشتی بۆ سڕینەوەی توندوتیژی بەشیكی زۆری گرێدراوی چالاكی ئەم رێكخراوانەیە. بردنە سەرەوەی كوالیتی كار و شەفافیەت و پرۆفێشناڵبوونی رێكخراوەكان دەبێ باشتر بكرێت.
هەبوونی سیستمیكی چاودێری تایبەتی مافە یاساییەكانی ژن پێویستییەكی گرنگە.
رێژەیەكی بەرچاو لە ژن، باسیان لەوە كردووە كە متمانەیان بە جێبەجێكردنی یاساكان نییە، بە رێژەیەكی كەم بینیویانە كە ژنان بە یارمەتی یاسا بە مافەكانیان گەیشتبن. لەوەها فەزایەكدا كە پڕ لە بێ متمانەیی بێت سڕینەوەی ئەم خاڵە و دڵنیاكردنی ژنان لە رۆڵی یاسا و جێبەجێكردنی زۆر گرنگە.
رێكخستن و كردنەوەی دادگانی تایبەت بە یاسای بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی خێزانی ئەركێكی گرنگی دەسەڵاتە كە دەبێ زوو جێبەجێ بكرێت.
دەبێ هەواڵەكانی تایبەت بە یاسا، هەبوونی دادگای تایبەت، بوونی پارێزەر و ئاستەنگەكانی بەردەمی بە شەفافیەت و بێ سانسۆركردن باس بكرێت و ئەندامانی كۆمەڵگە ئاگاداری قۆناغەكانی جیبەچیكردن یان نەكردنی یاساكان بن.
ناساندن:
دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن، دەزگایەكی ناحكومی قازانج نەویستە، ساڵی (2009) دامەزراوە، ئامانجی خستنەڕووی واقیعی ژن و بەرگریكردن لە ماف و ئازادییەكانی ژنانە و لە رێگەی پڕۆژەكانییەوە، كە لەناو توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردی و عێراقیدا ئەنجامیاندەدات، كار بۆ هێنانەدی یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری رەگەزی دژ بە ژنان دەكات. ئۆفیسی سەرەكی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە و به بڕيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له 7ى ئازار – مارسى 2011 بودجه‌ى بڕدراوه و به هاوكارى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان درێژه‌ى به چالاكييه‌كانى داوه و بۆ رووماڵكردنی رەوشی ژنانی هەرێم و عێراق، خاوندارێتی لەماڵپەڕی هەواڵ و زانیاری (warvin.org) دەكات، كە بە هەرسێ زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) هەواڵ و زانیارییەكانی بڵاودەكاتەوە.
بۆ په‌يوه‌ندى:
پوخته‌كردن و كورتكردنه‌وه له‌سه‌ر نووسينى (ئه‌رسه‌لان ره‌حمان)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق