له نيوهى يهكهمى ئهمساڵدا 71 ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە
10:57:06/08/2013 |
![]() وارڤین – هەولێر: لە ماوەی شەش مانگی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، 4 هەزار و 127 حاڵەتی توندوتیژی لە سنووری ئیدارەی هەرێمی كوردستان تۆماركراوون و لەو ژمارەیە 71 ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە و 298 ژنیش سووتاون و خۆیان سووتاندووە. بە گوێرەی ئاماری مانگانەی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، كە لە ماڵپەڕی وارڤین بڵاوكراونەتەوە، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، 4 هەزار و 127 حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆماركراوون. ئامارەكە لە لایەن "وارڤین"ەوە كۆكراوەتەوە و ژمارەی حاڵەتەكانیش بەم شێوەیەیە: مانگی كانوونی دووەم – یەنایر: كوشتن 4 حاڵەت، خۆكوشتن 2، سووتان 25، خۆسووتان 12، سكاڵا 336، دەستدرێژی سێكسی 9. مانگی شووبات – فێبرایەر: كوشتن 9 حاڵەت، خۆكوشتن 2، سووتان 19، خۆسووتان 15، سكاڵا 443، دەستدرێژی سێكسی 20. مانگی ئازار – مارس: كوشتن 4، خۆكوشتن 3، سووتان 16، خۆسووتاندن 14، سكاڵا 389، دەستدرێژی سێكسی 13. مانگی نیسان – ئەپریل: كوشتن 19، خۆكوشتن 10، سووتان 76، خۆسووتاندن 49، سكاڵا 1508، دەستدرێژی سێكسی 53. مانگی ئایار – مایۆ: كوشتن 4 حاڵەت، خۆكوشتن 6، سووتان 24، خۆسووتان 11، سكاڵا 536، دەستدرێژی سێكسی 17. مانگی حوزەیران – یۆنیۆ: كوشتن 4، خۆكوشتن 4، سووتان 24، خۆسووتان 13، سكاڵا 432، دەستدرێژی سێكسی 11 . كۆی گشتی حاڵەتەكان لە ماوەی 6 مانگدا: كوشتن 44، خۆكوشتن 27، سووتان 184، خۆسووتان 114، سكاڵا 3644 دەستدرێژی سێكسی 123. سەرجەمی هەموو حاڵەتەكانی توندوتیژی لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا:488+589 +1715+439+508+ 388 = 4127 ئا: ئهرسهلان رهحمان |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق