-- KNNC --

-
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه جه‌نگێكی ناڕه‌وا روی له‌ناوچه كوردیه‌كانی وڵاتی سوریا كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه چه‌ندین قه‌سابخانه له‌دژی كوردان ئه‌نجامدراون و تائێستاش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت له‌ئاست ئه‌و روداوانه‌دا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوه.
رۆژ له‌دوای رۆژ كێشه‌كانی نێوان گروپه چه‌كداره‌كان و هێزه كوردییه‌كانی له رۆژئاوای كوردستان ئاڵوزتر ده‌بێت و تائێستاش هێزه كوردییه‌كان و یه‌كێنه‌كانی پاراستنی گه‌ل له به‌ره‌ی به‌رگریكردندان و ته‌نها به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌و گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ده‌نه‌وه، هێرشی گروپه‌چه‌كداره‌كان و نه‌یارانی كورد به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی سه‌ری كانی و عه‌فرین و كوبانێ چه‌ندین قه‌سابخانه‌یان له‌دژی كوردان و گوندنشینانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
ماوه‌یه‌ك به‌رله ئێستاش ئه‌و گروپه چه‌كدارانه به‌ده‌یان لاوی كوردیان له دانیشتوانی ناوچه كوردییه‌كان رفاندووه‌و هه‌ندێك له‌و كوردانه‌ش كه كه‌وتونه‌ته ده‌ست گروپه چه‌كداره‌كان به دیارچاوی هاوڵاتیانه‌وه ئیعدامكراون یان گولـله‌باران كراون.
رۆژی 31ته‌موزی مانگی رابردوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكرد رێگه له رشتنی خوێن له سوریا بگیرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێت له سوریا له رێگه‌ی سیاسی و ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان، چاودێری سیاسی و روداوه‌كانی خۆرئاوای كوردستان به KNNC راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم به كوژرانی ده‌یان بێتاوانی كورد راناچڵه‌كێن، ئه‌مه دوو رۆژه وێنه‌ی دڵته‌زێنی ئه‌و منداڵه چاوگه‌شانه‌ی كورد كه له رۆژئاوا به ده‌ستی چه‌كداران نه‌ك هه‌ر قه‌تڵوعامكران بگره هه‌نجن هه‌نجن كران و به رۆژی رووناك خرانه مه‌نجه‌نیقی ئاگره‌وه، نه‌ك ئێمه وه‌ك كورد، هه‌رچی ویژدانیی مرۆڤایه‌تی تێدایه تاساندوویه‌تی و كه‌سێ نه‌ماوه به كۆمێنتێكیش بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانكاریه دژه مرۆییه نه‌كات.
ئه‌و چاودێره هه‌روه‌ها وتی: "به‌ڵام جێی سه‌رسامییه تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردی به به‌یاننامه‌یه‌كیش ئیدانه‌ی ئه‌و قه‌تڵوعامه‌یان نه‌كردووه".
به‌پێی وته‌ی ئه‌و چاودێره؛ ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی به‌یاننامه ده‌ركردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت بكه‌ین ده‌بینین، زۆرترین به‌یاننامه بۆ ئیدانه‌كردنی چالاكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ركراوه و زۆرترین پرسه‌نامه ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربازه توركه كوژراوه‌كانی سه‌نگه‌ری شه‌ڕی گه‌ریلا كراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هیچ كام له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئه‌م سێ پارێزگایه تا ئێستا خۆیان نه‌كردووه‌ته خاوه‌ن دۆزێكی مرۆیی كه هیچی له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال كه‌متر نیه. ئه‌مه به روونی پێمان ده‌ڵێت، هێشتا عه‌قڵیه‌تی كاربه‌ده‌ستانی پله باڵای ئه‌م هه‌رێمه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی پێویست و هێشتا خوێنی كورد، كه‌سایه‌تی كورد، وجودی تاكی كورد لای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م سێ پارێزگایه بێ به‌هایه.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان رونیكرده‌وه كه له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م دامه‌زراوانه له كوردپه‌روه‌ری و كورد دۆستی و گیانی نه‌ته‌وه‌یشدا كڵۆڵ نه‌بوونایه، ئه‌وا ده‌بوا به‌رگری له ماف و بوون و ژیان و سه‌لامه‌تی هه‌ر تاكێكی كورد بكه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێكی دنیادا بوایه، نه‌ك ئه‌وه‌ی له ته‌نیشتیانه‌وه خوێنی سه‌دان منداڵانی كورد بكرێته كاسه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م و ئه‌وه‌وه و ئه‌مان لێی بێده‌نگ بن..
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه توركه و ناوی میعراج ئۆراڵه و وتیشی: "ئایا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن توركیا ئیدانه‌ی بكات ئینجا ئێوه‌ش به قسه دێن.. ئاخر هه‌ر دوێنێ بوو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ كوژرانی چه‌ند چه‌كدارێكی حه‌ویجه له ناو خۆپیشاندانه‌كاندا به‌یاننامه‌ی ئیدانه‌ی ده‌ركرد، ئه‌رێ خێره ئێستا بۆ كۆمه‌ڵكوژیه‌كی وا وه‌حشه‌تناك نقه‌تان لێوه نایه‌ت".
بۆ به‌دواداچونی پرسی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم KNNC په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌كه له (ئومێد سه‌باح، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم) كرد هیچیان په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌ست نه‌بوو.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت له‌ئاست روداوه‌كانی رۆژئاوا بێده‌نگن

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق