الثلاثاء، 6 أغسطس 2013

له‌ نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 71 ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە

له‌ نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 71 ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە

10:57:06/08/2013
وارڤین – هەولێر: لە ماوەی شەش مانگی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، 4 هەزار و 127 حاڵەتی توندوتیژی لە سنووری ئیدارەی هەرێمی كوردستان تۆماركراوون و لەو ژمارەیە 71 ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە و 298 ژنیش سووتاون و خۆیان سووتاندووە.

بە گوێرەی ئاماری مانگانەی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، كە لە ماڵپەڕی وارڤین بڵاوكراونەتەوە، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، 4 هەزار و 127 حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆماركراوون.
ئامارەكە لە لایەن "وارڤین"ەوە كۆكراوەتەوە و ژمارەی حاڵەتەكانیش بەم شێوەیەیە:

مانگی كانوونی دووەم – یەنایر:
كوشتن 4 حاڵەت، خۆكوشتن 2، سووتان 25، خۆسووتان 12، سكاڵا 336، دەستدرێژی سێكسی 9.

مانگی شووبات – فێبرایەر:
كوشتن 9 حاڵەت، خۆكوشتن 2، سووتان 19، خۆسووتان 15، سكاڵا 443، دەستدرێژی سێكسی 20.

مانگی ئازار – مارس:
كوشتن 4، خۆكوشتن 3، سووتان 16، خۆسووتاندن 14، سكاڵا 389، دەستدرێژی سێكسی 13.

مانگی نیسان – ئەپریل:
كوشتن 19، خۆكوشتن 10، سووتان 76، خۆسووتاندن 49، سكاڵا 1508، دەستدرێژی سێكسی 53.

مانگی ئایار – مایۆ:
كوشتن 4 حاڵەت، خۆكوشتن 6، سووتان 24، خۆسووتان 11، سكاڵا 536، دەستدرێژی سێكسی 17.

مانگی حوزەیران – یۆنیۆ:
كوشتن 4، خۆكوشتن 4، سووتان 24، خۆسووتان 13، سكاڵا 432، دەستدرێژی سێكسی 11 .

كۆی گشتی حاڵەتەكان لە ماوەی 6 مانگدا:
كوشتن 44، خۆكوشتن 27، سووتان 184، خۆسووتان 114، سكاڵا 3644 دەستدرێژی سێكسی 123.

سەرجەمی هەموو حاڵەتەكانی توندوتیژی لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا:488+589 +1715+439+508+ 388  = 4127 

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

ليست هناك تعليقات: