ئامار: هەولێر لە كوشتن و سلێمانیش لە دەستدرێژی سێكسی یەكەمن
11:50:23/07/2013 |
![]() وارڤین – هەولێر: لە مانگی حوزەیران – یۆنیۆی رابردوودا، لە سنووری هەرێم 488 حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوون و هەولێر لە كوشتن یەكەمە و سلێمانیش لە دەستدرێژی سێكسی یەكەمەوە و دیارترین تاوانی ژن كوشتنیش لە دهۆك بە توندوتیژی هەژمار نەكراوە. ماڵپەڕی "وارڤین"، ئاماری رەسمی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بڵاو دەكاتەوە، كە بە شێوەی مانگانە ئەو بەڕێوبەرایەتییە لە رێگەی نووسینگەكانیەوە بە پشت بەستن بە راپۆرتی پۆلیس و نەخۆشخانە ئامادەی دەكات. دەقی ئامارەكە: پارێزگای هەولێر: 117 توندوتیژی دی ژنان ئەنجامدراوە و حاڵەتەكانیش بەم شێوەیەیە: كوشتن 3، خۆكوشتن 3، سووتان 14، خۆسووتان 8، سكاڵا 148، سێكسی 1. پارێزگای دهۆك: 109 حاڵەتی توندوتیژی تۆماركراوون و حاڵەتەكانیش بەم شێوەیە بوون: كوشتن 0، خۆكوشتن 0، سووتان 2، خۆسووتان 2، سكاڵا 104، سێكسی 1. پارێزگای سلێمانی: 105 حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوون و ئەو پارێزگایە لە رووی دەستدرێژی سێكسییەوە وەك چەند مانگی رابردوو لە پلەی یەكەمدا ماوەتەوە و حاڵەتەكانی توندوتیژیش بەم شێوەیە بوون: كوشتن 0، خۆكوشتن 0، سووتان 5، خۆسووتان 2، سكاڵا 89، سێكسی 9. ئیدارەی گەرمیان: حاڵەتەكانی توندوتیژی روویان لە كەمبوون كردووە و ئەو حاڵەتانەی تۆمار كراوون بەم شێوەیە بوون: كوشتن 1، خۆكوشتن 1، سووتان 1، خۆسووتان 1، سكاڵا 48، سێكسی 0. ئیدارەی راپەرین: كەمترین حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوون و حاڵەتەكان بەم شێوەیە بوون: كوشتن 0، خۆكوشتن 0، سووتان 2، خۆسووتان 0، سكاڵا 50، سێكسی 0. كۆی گشتی حاڵەتەكانی توندوتیژی لە سنووری ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا لە مانگی حوزەیران – یۆنیۆی 2013 بەم شێوەیە بوون: كوشتن 4، خۆكوشتن 4، سووتان 24، خۆسووتان 13، سكاڵا 432، دەستدرێژی سێكسی 11 و سەرجەمیشیان 488 حاڵەتن. بە بەراورد لەگەڵ مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا، توندوتیژییەكان زیادیان كردووە و هەرچەندە لە ئامارەكەی ساڵی رابردوودا حاڵەتی ئەشكەنجەدان تۆمار كراوە، بەڵام ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی ئەشكەنجە تۆمار نەكراوە و بە بەراورد لەگەڵ ئامارەكەی ساڵی رابردوو، لە هەولێر توندوتیژی زیادی كردووە، بەو پێیەی ساڵی پار یەك حاڵەتی كوشتن و 110 حاڵەتی توندوتیژی تێدا تۆمار كرابوو. هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا ساڵی رابردوو 191 حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوە و لە دهۆك 62 حاڵەت و لە گەرمیان 57 حاڵەت بووە. جێی سەرنجە لە ئامارەكەی ئەمساڵی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژ بە ژنان، دیارترین تاوانی كوشتنی دوو ژن لە دهۆك بە تاوانی توندوتیژی دژی ژنان هەژمار نەكراوە. شەوی چوارشەممە - پێنجشەممە (19 – 20 / حوزەیران – یۆنیۆ / 2013) كاتژمێر 9:00ی شەو، لە نزیك "ماكسی مۆڵ"ی شاری دهۆك، هەڵكەوتوو لە رۆژهەڵاتی ئەو شارە، پیاوێك بە ناوی (نەزمی موسا)، كە پلەی عەمید بووە و پێشتر بەرپرسی بەشی ژمێریاری فەرماندەیی دهۆك بووە، بە دەستڕێژی گولە هاوسەرەكەی خۆی و خەسووەكەی و برایەكی هاوسەرەكەی كوشت و كەسێكی دیكەی لە پاسەوانەكانی بریندار كرد و سەرەنجام خۆیشی كوشت. "عەمید نەزمی موسا" هەریەك لە "شەرمین زەكی زندی" هاوسەری خۆی و دایكی شەرمین و برایەكی شەرمین بە ناوی (مەتین زەكی زندی) كە پلەی رائید بووە لە لیوای هەشت كوشت، وەك راگەیەندرا، ئەو تاوانە بە هۆی دەمەقاڵێی خێزانیەوە ئەنجامدرا، بەڵام بەڕێوبەرایەتیەكە ئەوەی وەك تاوانی دژی ژن هەژمار نەكردووە. "شەرمین زەكی زندی" ماوەی دوو ساڵ بوو ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ "عەمید نەزمی" پێكهێنابوو، دوو مناڵی لێی هەبوو. لە هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی ئاماری دیاردەی توندوتیژی هەر حاڵەتێكی سووتان ئەگەر ژنەكە سكاڵای نەبێت، یان كەسوكاری ئەوا بە "قەزاو قەدەر" هەژمار دەكرێت و هەر حاڵەتێكی كوشتنیش كەس سكاڵای نەبێت، داواكاری گشتی بەدواداچوونی بۆ ناكات و حاڵەتەكە بە "قەزاو قەدەر" هەژمار دەكرێت. ئا: ئهرسهلان رهحمان |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق