![]()
ئەرسەلان رەحمان، رۆژنامەنوس و مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ... فۆتۆ: کۆمەڵنیوز
![]() ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
مه‌لا به‌ختيارى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له رێگه‌ى نووسراوێكى ره‌سمى نووسينگه‌كه‌يه‌وه دان به‌وه‌دا ده‌نێت ئه‌و نووسه‌رێكى داواكراو له لايه‌ن دادگاوه‌ى به پێچه‌وانه‌ى ياسا ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردووه و رۆژنامه‌نوسێکیش ئه‌و كاره‌ى مه‌لا به‌ختيار به عه‌نته‌ريات وه‌سفده‌كات.
نووسینگەی رۆژنامەوانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی له ژێر ناونيشانى "مەلا بەختیار روونكردنەوەیەك تەنیا بۆ مێژوو بڵاودەكاتەوە" به‌ناوى مه‌لا به‌ختياره‌وه روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێيدا مه‌لا به‌ختيار دانى به‌وه‌دا ناوه تۆمه‌تبار و داواكراو له لايه‌ن دادگاوه (مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى) شاردووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ونوس ئه‌رسه‌لان ره‌حمان له‌ژێر ناونيشانى "چه‌ند شه‌رمه خۆت به ديموكراتى بزانيت و شانازى به عه‌نته‌رياته‌وه بكه‌يت" ره‌خنه‌ى له‌و كاره‌ى مه‌لا به‌ختيار گرتووه.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان له وتاره‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: "به‌ڕێز كاك مه‌لا به‌ختيار له تازه‌ترين نوكته‌دا، ده‌يه‌وێت ياساشكێنى و به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى ميليشياى و به عه‌نته‌ريات لێخوڕين بكاته ده‌ستكه‌وت و به نرخى شانازى و پارێزه‌رى له ماف به خه‌ڵكى بفرۆشێته‌وه". ئه‌و رۆژنامه‌وانه باسى له‌وه‌شكردووه، نووسه‌رى كتێبى (سێكس و شه‌رع و ژن) كاتى خۆى هه‌ڵڵايه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر په‌يدا بوو، به‌ڵام جياواز له جاره‌كان پێش خۆى نه‌يارانى ئه‌و كتێبه رێگه‌ى دادگايان گرته به‌ر و سكاڵايان له دژ تۆمار كرد، نووسه‌ره‌كه به گوێره‌ى بريارى دادگا تۆمه‌تبار كرا به پێشێلكردنى مافى گشتى و رێزنه‌گرتنى پيرۆزييه‌كان، به‌ڵام ماده‌م شتێك هه‌يه ناوى ياسا و دادگايه، نووسه‌ر له جه‌نگه‌ڵدا نيه و بڕواى به خه‌باتى رووناكبيرى و مه‌ده‌نى هه‌يه و ئه‌هلى قه‌ڵه‌م و فيكر و ره‌خنه‌يه، هه‌قى خۆى بوو، وه‌ك نووسه‌رى كتێبه‌كه حه‌قى راستگۆيى له نووسينى ئه‌و وشانه‌دا بدات و ئاماده‌ى به‌رده‌م دادگا بێت و رازى نه‌بێت هێزێكى ميليشيايى به ياسا شكێنى ده‌ربازى بكه‌ن.
(ئه‌رسه‌لان ره‌حمان) له‌و بڕوايه‌دايه، چوونى نووسه‌ره‌كه بۆ به‌رده‌م دادگا و به‌رگريكردن له وشه‌كانى كتێبه‌كه‌ى گه‌وره‌ترين سه‌رمايه‌ى مه‌عنه‌وى نووسه‌ر ده‌بوون و له مێژووى ره‌خنه و قوربانيدان له پێناو بوونى ره‌خنه ناوى به دره‌وشاوه‌يى ده‌مايه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" به‌ڵام به‌داخه‌وه نووسه‌ر جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌كرد و رازى بوو، هێزێكى ميليشياى له ده‌ره‌وه‌ى ياسا، پێچه‌وانه‌ى بڕيارى دادگا فيزاى بۆ وه‌ربگرن و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى بكه‌ن... هه‌ر پرۆسه‌يه‌كى دادگاييكردنى نووسه‌ر ده‌سته‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌كرد له قۆناغى كوشتنى عه‌بدولخالق مه‌عروف و دكتۆر سه‌لاح هه‌ورامى و فه‌تواى كوشتنى شێركۆ بێكه‌سه‌وه بۆ سه‌رده‌م و وێستگه‌يه‌كى نوێ له چه‌سپاندنى ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن له ده‌قى ئاينى و دروستكردنى كه‌شێكى مه‌ده‌نيانه‌ى قبوڵكردنى ئه‌و ره‌خنانه و شه‌رعيه‌تى له مه‌لاكانيش ده‌سه‌نده‌وه كه چيتر فه‌تواى ته‌حريم و ته‌جريمى كتێب ده‌ر بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكاريه ياساييه‌ى مه‌لا به‌ختيار شانازى پێوه ده‌كات، ئه‌و رۆژنامه‌نوسە نووسيويه‌تى: "له هه‌مووى سه‌يرتر ئه‌وه‌يه كاك حيكمه‌تى نووسه‌رى ده‌يان وتار و كتێب له باره‌ى ديموكراتى، وه‌ك شانازى سه‌يرى پێشێلكردنى ياسا و بڕيارێكى دادگا ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌وه من بووم فيزام بۆ وه‌رگرت و ناردمه خاريج.."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خه‌ڵك مافى خۆيه‌تى بپرسێت، چۆن ده‌كرێت كه‌سێكى سياسى به پشت به‌ستن به ده‌سه‌ڵاتى ميليشيايى هاوكارى راكردن له ده‌ست ياسا بدات.. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رى بزاندرێت ئه‌وه ئه‌و فه‌ريكه بيركردنه‌وه‌يه جگه له نه‌فامى و و بڕوابوون به حوكمى جه‌نگه‌ڵى هيچى ديكه نيه".
له باره‌ى رێكارى دروست بۆ به‌رگريكردن له نووسه‌رى كتێبه‌كه، ئه‌و رۆژنامه‌نوسە له‌و بڕوايه‌دايه " له برى ته‌كبيرى راكردن له ياسا پێويست بوو پارێزه‌رى به‌تواناى بۆ كه‌يسى نووسه‌ره‌كه دۆزيبايه‌وه و پرسى دادگاييكردنى ئه‌و نووسه‌ره‌ى كردبايه قۆناغێكى وه‌رچه‌رخان له مێژووى ئازادى ره‌خنه له ئاين" چونكه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، ئه‌و كاته كه‌س فه‌تواى كوشتنى ئه‌و نووسه‌ره‌ى ده‌رنه‌كردبوو، به‌ڵكو ئه‌م جاره‌يان به شێوازێكى مه‌ده‌نيانه سكالايان له دژ تۆمار كردبوو، با هه‌مووان رێزيان له بڕيارى دادگا گرتبا".
سه‌باره‌ت به كاريگه‌رى ئه‌و جۆره پێشێلكاريانه‌ى به‌رامبه‌ر به ياسا ئه‌نجام ده‌درێن و به‌رپرسانى ده‌سه‌ڵات له سه‌رووى ياساوه ره‌فتار ده‌كه‌ن، (ئه‌رسه‌لان ره‌حمان) ده‌ڵێت: ئه‌م جۆره ره‌فتاره ميليشيياييانه‌يه وايكردووه، كه‌س متمانه و بڕواى به رێگه‌ى ياسا و دادگا نه‌بێت و هه‌مووان بير له تۆڵه و تۆڵه‌ستێنى بكه‌نه‌وه و له برى سكاڵا په‌نا بۆ فه‌توا و كوشتن و پاكتاوى جه‌سته‌يى و كتێب سووتاندن به‌رن.
له كۆتايى نووسينه‌كه‌یدا، ئه‌و رۆژنامه‌نوسە نووسيويه‌تى: به راستى شه‌رمه خۆت به ديموكراتى عه‌يار 24 و نووسه‌ر و خه‌باتگێڕى ئازادى و پشتيوانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و رابه‌رى رێكخراوه ديموكراتييه‌كان بزانيت و شانازى به عه‌نته‌رياته‌وه بكه‌يت.
![]()
29/07/2013
![]()
191
|
كاره‌كانى خۆم و ئه‌وه‌ى بڕوام پێيه‌تى و ده‌ينووسم و هه‌ست ئه‌كه‌م خزمه‌تێكى بچووك به وه‌رگر ئه‌كا لێره بڵاوى ئه‌كه‌مه‌وه
الاثنين، 29 يوليو 2013
http://komalnews.net/Detail.aspx?id=8956&LinkID=1
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق