چه‌ند شه‌رمه خۆت به ديموكراتى بزانيت و شانازى به عه‌نته‌رياته‌وه بكه‌يت
له مه‌سه‌له‌ى نووسه‌رى كتێبى (سێكس و شه‌رع و ژن) كاتى خۆى هه‌ڵڵايه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر په‌يدا بوو، به‌ڵام جياواز له جاره‌كان پێش خۆى نه‌يارانى ئه‌و كتێبه رێگه‌ى دادگايان گرته به‌ر و سكاڵايان له دژ تۆمار كرد، نووسه‌ره‌كه به گوێره‌ى بريارى دادگا تۆمه‌تبار كرا به پێشێلكردنى مافى گشتى و رێزنه‌گرتنى پيرۆزييه‌كان.
چه‌ند شه‌رمه خۆت به ديموكراتى بزانيت و شانازى به عه‌نته‌رياته‌وه بكه‌يت
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
به‌ڕێز كاك مه‌لا به‌ختيار له تازه‌ترين نوكته‌دا، ده‌يه‌وێت ياساشكێنى و به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى ميليشياى و به عه‌نته‌ريات لێخوڕين بكاته ده‌ستكه‌وت و به نرخى شانازى و پارێزه‌رى له ماف به خه‌ڵكى بفرۆشێته‌وه.
له مه‌سه‌له‌ى نووسه‌رى كتێبى (سێكس و شه‌رع و ژن) كاتى خۆى هه‌ڵڵايه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر په‌يدا بوو، به‌ڵام جياواز له جاره‌كان پێش خۆى نه‌يارانى ئه‌و كتێبه رێگه‌ى دادگايان گرته به‌ر و سكاڵايان له دژ تۆمار كرد، نووسه‌ره‌كه به گوێره‌ى بريارى دادگا تۆمه‌تبار كرا به پێشێلكردنى مافى گشتى و رێزنه‌گرتنى پيرۆزييه‌كان.
من دژى هه‌ر جۆره پێشێلكارييه‌كم جا به‌رامبه‌ر به مافى گشتى بكرێت، يان به‌رامبه‌ر مافى كه‌سى، ره‌نگه زياده‌رۆيش كرابێت له دروستكردنى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژيانى نووسه‌ر، به‌ڵام ماده‌م شتێك هه‌يه ناوى ياسا و دادگايه، نووسه‌ر له جه‌نگه‌ڵدا نيه و بڕواى به خه‌باتى رووناكبيرى و مه‌ده‌نى هه‌يه و ئه‌هلى قه‌ڵه‌م و فيكر و ره‌خنه‌يه، هه‌قى خۆى بوو، وه‌ك نووسه‌رى كتێبه‌كه حه‌قى راستگۆيى له نووسينى ئه‌و وشانه‌دا بدات و ئاماده‌ى به‌رده‌م دادگا بێت و رازى نه‌بێت هێزێكى ميليشيايى به ياسا شكێنى ده‌ربازى بكه‌ن...
چوونه به‌رده‌م دادگا و به‌رگريكردن له وشه‌كانى كتێبه‌كه‌ى گه‌وره‌ترين سه‌رمايه‌ى مه‌عنه‌وى نووسه‌ر ده‌بوون و له مێژووى ره‌خنه و قوربانيدان له پێناو بوونى ره‌خنه ناوى به دره‌وشاوه‌يى ده‌مايه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نووسه‌ر جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌كرد و رازى بوو، هێزێكى ميليشياى له ده‌ره‌وه‌ى ياسا، پێچه‌وانه‌ى بڕيارى دادگا فيزاى بۆ وه‌ربگرن و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى بكه‌ن... هه‌ر پرۆسه‌يه‌كى دادگاييكردنى نووسه‌ر ده‌سته‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌كرد له قۆناغى كوشتنى عه‌بدولخالق مه‌عروف و دكتۆر سه‌لاح هه‌ورامى و فه‌تواى كوشتنى شێركۆ بێكه‌سه‌وه بۆ سه‌رده‌م و وێستگه‌يه‌كى نوێ له چه‌سپاندنى ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن له ده‌قى ئاينى و دروستكردنى كه‌شێكى مه‌ده‌نيانه‌ى قبوڵكردنى ئه‌و ره‌خنانه و شه‌رعيه‌تى له مه‌لاكانيش ده‌سه‌نده‌وه كه چيتر فه‌تواى ته‌حريم و ته‌جريمى كتێب ده‌ر بكه‌ن.
له هه‌مووى سه‌يرتر ئه‌وه‌يه كاك حيكمه‌تى نووسه‌رى ده‌يان وتار و كتێب له باره‌ى ديموكراتى، وه‌ك شانازى سه‌يرى پێشێلكردنى ياسا و بڕيارێكى دادگا ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌وه من بووم فيزام بۆ وه‌رگرت و ناردمه خاريج..
ئه‌و مه‌سه‌له‌يه له ده‌ره‌وه‌ى جياوازى بيروڕا و سه‌نگه‌ر گرتن له يه‌ك و دابه‌شكردنى كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر ئيسلامى و عه‌لمانيدا، مه‌سه‌له‌يه‌كى ياساييه و په‌يوه‌ندى به روحيه‌تى پرۆسه‌ى به مه‌ده‌نيكردنى كۆمه‌ڵى كورده‌وارييه‌وه هه‌يه...
خه‌ڵك مافى خۆيه‌تى بپرسێت، چۆن ده‌كرێت كه‌سێكى سياسى به پشت به‌ستن به ده‌سه‌ڵاتى ميليشيايى هاوكارى راكردن له ده‌ست ياسا بدات.. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رى بزاندرێت ئه‌وه ئه‌و فه‌ريكه بيركردنه‌وه‌يه جگه له نه‌فامى و و بڕوابوون به حوكمى جه‌نگه‌ڵى هيچى ديكه نيه.
ئه‌بوايه كاك حيكمه‌ت كه‌مێك حسابى بۆ ياسا كردبايه و به ياساى جه‌نگه‌ڵى و ده‌سه‌ڵاتى ميليشياييه‌وه ره‌فتارى نه‌كردبا... له برى ته‌كبيرى راكردن له ياسا پێويست بوو پارێزه‌رى به‌تواناى بۆ كه‌يسى نووسه‌ره‌كه دۆزيبايه‌وه و پرسى دادگاييكردنى ئه‌و نووسه‌ره‌ى كردبايه قۆناغێكى وه‌رچه‌رخان له مێژووى ئازادى ره‌خنه له ئاين...
چونكه كه‌س فه‌تواى كوشتنى ئه‌و نووسه‌ره‌ى ده‌رنه‌كردبوو، به‌ڵكو ئه‌م جاره‌يان به شێوازێكى مه‌ده‌نيانه سكالايان له دژ تۆمار كردبوو، با هه‌مووان رێزيان له بڕيارى دادگا گرتبا... ئه‌م جۆره ره‌فتاره ميليشيياييانه‌يه وايكردووه، كه‌س متمانه و بڕواى به رێگه‌ى ياسا و دادگا نه‌بێت و هه‌مووان بير له تۆڵه و تۆڵه‌ستێنى بكه‌نه‌وه و له برى سكاڵا په‌نا بۆ فه‌توا و كوشتن و پاكتاوى جه‌سته‌يى و كتێب سووتاندن به‌رن..
به راستى شه‌رمه خۆت به ديموكراتى عه‌يار 24 و نووسه‌ر و خه‌باتگێڕى ئازادى و پشتيوانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و رابه‌رى رێكخراوه ديموكراتييه‌كان بزانيت و شانازى به عه‌نته‌رياته‌وه بكه‌يت.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق