كێشه ئه‌وه نيه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى خولى سێيه‌م هه‌ريه‌ك 49 مليۆن دينار وه‌رده‌گرێت، كێشه ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر وه‌رى نه‌گرن و گه‌ڕانديانه‌وه ده‌چێته گيرفانى كێ و چۆن و له چيدا خه‌رج ده‌كرێت و ده‌خرێته چ سێكته‌رێكى قازانجبه‌خش به خه‌ڵكى ئه‌م سێ پارێزگايه... له هه‌ڵڵا دانى ئه‌و مه‌سه‌له‌يه شتێك نيه جگه له گه‌رمكردنى بازارى گيرفانبره‌كان...
با هه‌موومان دژى ئه‌وه بين به ناوى خانه‌نشينييه‌وه پاره ته‌خشان و په‌خشان بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌رى كۆتايى و ريشه‌يي نيه، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه ئه‌و ياسايه‌ى رێگه‌ى به‌م گيرفانهه‌ڵدوورينه‌ى كاربه‌ده‌ستان داوه گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بهێنرێت و نه‌ك هه‌ر په‌رله‌مانتار به‌ڵكو هه‌موو ده‌سترۆيشتووه پله تايبه‌ته‌كان بگرێته‌وه و چيديكه ئه‌و پۆستانه نه‌بنه پۆستى گيرفانهه‌ڵدوورين و بوون به بازرگان و ...
ئه‌و چاوانه‌ى ته‌نيا په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسيۆن ده‌بينن حه‌قه بير له‌وه بكه‌نه‌وه خۆ هه‌ر ئۆپۆزسيۆن له په‌رله‌مان نيه و هه‌ر ئه‌وانيش ئه‌و ياسايه نايانگرێته‌وه... با به‌هه‌مووانه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌سڵى بابه‌ته‌كه بكه‌ين كه ئه‌و نه‌ريتيه دواكه‌وتوانه‌يه خه‌ڵكى كردووه‌ته كۆيله‌ى به‌رژه‌وه‌ندى و ئيمتياز و ته‌كليفى كردووه‌ته ته‌شريف
حه‌ق وايه مه‌سه‌له‌ى نه‌هێشتنى خانه‌نشينى پله تايبه‌ت و داواكردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و بريارانه‌ى ده‌ركراوون بۆ خانه‌نشينكردنى هه‌ندێ مسته‌شار و جاش و به‌عسييه‌كانى دوێنى و ده‌سترۆيشتووه‌كانى ئه‌مڕۆ بكرێته خواستێكى جه‌ماوه‌رى و خه‌ڵك له رێگه‌ى كه‌مپين و شه‌قامه‌وه داواى بكات... حه‌ق وايه هه‌موو ئه‌و پله‌ى سه‌ربازيى و پله تايبه‌تييانه‌ى به قونه كاغه‌زۆكه‌ى سه‌وز و زه‌ردى كاربه‌ده‌ستان به‌خشراوون هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و داوا بكرێت هه‌ر كه‌س له پله و پايه‌ى شايسته و دروست و ياسايى خۆي‌دا دابنرێته‌وه...
بردن و تاڵانكردنى ئه‌و چه‌ند مليار ديناره هيچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت و گه‌ڕاندنه‌وه‌شى هيچ بارێكى لارى خه‌ڵكى ئه‌م سێپارێزگايه راست ناكاته‌وه چونكه ناچێته‌وه شوێنى خۆى...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق