الاثنين، 4 نوفمبر 2013

دادگا وادەی ئەنجامدانی دووەم دانیشتنی دۆسیەی نەجیبەی دواخست ‌

دادگا وادەی ئەنجامدانی دووەم دانیشتنی دۆسیەی نەجیبەی دواخست ‌

02:07:04/11/2013
وارڤین – سلێمانی: هەرچەند بڕیاربوو، ئەمڕۆ دووەم دانیشتنی دادگای تایبەت بە دۆسیەی "نەجیبە قادر" بەڕێوەبچێت و چالاكان و رێكخراوەكانی ژنان و رۆژنامەوانان لە بەردەم دادگا كۆبوونەوە، بەڵام دادگا دانیشتن لەبارەی دۆسیەكەی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ وارڤین ئەندامی گروپی ژیان، بەهار مونزیر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى تشرينى دووه‌م - نۆڤه‌مبه‌رى 2013، لە سەر بانگهێشتی گروپی ژیان چالاكان و رۆژنامەوانان بە مەبەستی ئامادەبوون لە دادگا، چونكە بڕیار بوو دانیشتنی دووەمی پرۆسەی دادگاییكردنی تۆمەتباری سەرەكی تاوانی كوشتنی نەجیبە قادر ساز بكرێت، بەڵام دانیشتنەكە ساز نەكرا.

گوتیشی: "دادگا بە بێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە و دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، دانیشتنەكەی ئەنجام نەدا و ئەو دۆسیەیەی دواخست".

لە بارەی وادەی دانیشتنی داهاتووی دادگا، بەهار مونزیر گوتی: "تا ئێستا وادەكەی دیار نیە و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە رێگەی هۆبەی قەڵەمی دادگاوە دەزانرێت وادەكە لە چ كاتێكدایە".

ئەوەشی روونكردەوە، كە ئەمڕۆ دایك و باوكی "نەجیبە" لە ناوچەی پشدەرەوە هاتبوون بۆ ئەوەی ئامادەی پرۆسەی دادگاییكردنەكە بن و هاوكات ژمارەیەك لە رۆژنامەوانان و نوێنەرانی گروپی ژیان و چالاكان ئامادە بوون.

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

ليست هناك تعليقات: