سەدا 25ی پیاوانی ئاسیایی دهڵێن دهستدرێژيمان كردووهته سهر ژنان
03:51:22/09/2013 |
![]() وارڤین – نیویۆرك: لە راپرسییەكدا كە نەتەوەیەكگرتووەكان لە 10 وڵاتی ئاسیایی ئەنجامیداوە و گۆڤاری "گلۆباڵ هێڵس" بڵاویكردووەتەوە، دەركەوتووە بە رێژەی لە سەدا 25ی بەشداران دانیان بەوەدا ناوە بە لانی كەم جارێك دەستدرێژیان كردووەتە سەر ژنان. راپرسیەكە لە شەش وەڵاتی ئاسیایی ئەنجامدراوە و 10 هەزار پیاو بەشدارییان تێدا كردووە. ئامادەكارانی راپرسییەكە رایانگەیاندووە، ئەو راپرسیە هەموو ئاسیای نەگرتووەتەوە. لە ئەندۆنیسیا، بە رێژەی %26.2 لە شارەكان و رێژەی %19.5 لە دەرەوەی شارەكان، لە چین رێژەی %22، لە كەمبۆدیا رێژەی %20.4، لە بەنگلادیش رێژەی %14.1ی دەرەوەی شارەكان و رێژەی %9.5ی شارەكان بە لانی كەم بۆ یەكجار لە ژیانیاندا دەستدرێژیان كردووەتە سەر ژنان. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق