الجمعة، 27 سبتمبر 2013

بەهۆی سووتانەوە ژیانی كچێكی 25 ساڵ لە مەترسیدایە

بەهۆی سووتانەوە ژیانی كچێكی 25 ساڵ لە مەترسیدایە
01:10:27/09/2013
وارڤین – چوارقوڕنە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە هۆی سووتانی جەستەیەوە كچێكی تەمەن 25 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە و تا ئێستا نەزانراوە هۆكاری سووتانی ئەو كچە چی بووە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ "وارڤین"، سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، رایگەیاند، كاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 27ی ئەیلوول – سێپتێمبەری 2013، بەهۆی سووتانی جەستەیەوە كژێكی تەمەن 25 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە.

گوتیشی: "لەبەر ئەوەی رێژەی سووتانی جەستەی ئەو كچە مەترسیدار بووە، بە پەلە رەوانەی سلێمانی كراوە و پۆلیس نەیتوانیوە ئیفادەی كچەكە وەربگرێت".

سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، نەزانراوە ئەو كچە خۆی سوووتاندووە یان سووتێندراوە و بە بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی دەستیی پێكردووە.

كچەكە دانیشتووی گەڕەكی "كوردستان"ە لە شارۆچكەی چوارقوڕنە و لە لایەن پۆلیسەوە گوتەی دایك و باوكی كچەكە وەرگیراوە.

بە گوێرەی راپۆرتی پزیشكی ژیانی ئەو كچە لە مەترسیدایە و رێژەی سووتانەكەی زیاتر لە حەفتا لە سەد بووە.

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

ليست هناك تعليقات: