بەسرە: تەرمی ژنێك بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
03:54:22/09/2013 |
![]() وارڤین – بەسرە: پۆلیسی بەسرە هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی ژنێكی راگەیاند، كە دوای دەستبڕینی و كوشتنی تەرمەكەی بە گوریس لە بەردەم ماڵێكدا هەڵواسراوە. سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەسرە، رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 19ی ئەیلول – سێپتێمبەری 2013 لە گەڕەكی ئەلحوسێنی شاری بەسرە، تەرمی ژنێكیان دۆزیوەتەوە كە بە گوریسێكەوە هەڵواسرابوو. سەرچاوەكە روونیكردەوە، ئەو ژنە پێش هەڵواسرانی بە فیشەك كوژراوە و دەستێكیشی بڕاوەتەوە و دواتر هەڵواسراوە. دۆزینەوەی ئەو تەرمە دوای ئەوە هات كە لە هەفتەی رابردوودا تەرمی كچێكی دیكە لە بەسرە دۆزرایەوە و پۆلیس رایگەیاندبوو، كە ئەو كچە خۆی كوشتووە. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق