Zankokurd.org ||
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
منداڵی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تی هه‌رێم له خانوه قوڕه‌كاندا و منداڵی به‌رپرسانی سه‌رمایه‌دار...یش له قوتابخانه تایبه‌ته‌كان و شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ڵكی ره‌شوڕووتی ئه‌م هه‌رێمه ده‌خوێنن. منداڵی كه‌مده‌رامه‌تانی هه‌رێم له پۆلێكدان كه هه‌رچی پێی بڵێی مه‌رجی ته‌ندروستی و زانستی تێیدا نییه. گرفتی بوونی مامۆستای پسپۆڕ كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و خوێندنگایانه‌یه كه منداڵی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت تێیدا ده‌خوێنن و ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێ نادرێت پسپۆڕێتی مامۆستایه.. له لادێكان منداڵی خه‌ڵكی ره‌شورووت وه‌ك مشكی تاقیگه به‌كار ده‌هێندرێن و تازه به مامۆستا بووه‌كان وانه‌یان پێ ده‌ڵێنه‌وه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نه‌بوونی مامۆستای پسپۆڕ مامۆستای جۆكه‌ر په‌یدا بووه كه هه‌موو وانه‌یه‌ك ده‌ڵێته‌وه. له‌گه‌ڵ رێزم بۆ مامۆستا و پیشه‌كه‌ی. منداڵی هه‌ژاران ده‌گاته پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی هێشتا به باشی فرچكی به زمانی دایكییه‌وه نه‌گرتووه،
چ جای ئه‌وه‌ی فێری زمانی دووه‌م بێت. كاتێك دێته سه قۆناغی زانكۆ ئه‌و به‌ش مه‌ینه‌تانه هێنده پڕچه‌كنه‌كراون ب زانست بتوانن كێبركێی هاوشانه‌كانیان له قوتابخانه ئه‌هلی و تایبه‌تییه‌كان بكه‌ن و چانسی چوونه زانكۆیان كه‌متره. له به‌رامبه‌ردا قوتابخانه تایبه‌تییه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌ر به رووگه و روانگه‌یه‌كه و یه‌كیان ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وی تر تۆرانچی و ئه‌وی دیكه‌یان ئینگلیزییه و یه‌كێكیشیان فه‌ره‌نسی و هه‌شیانه شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی ناوه. ئه‌م قوتابخانه تایبه‌تییانه ته‌نیا بۆ كوڕی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه كه باوكیان وه‌ك گرنه نیشتووه‌ته جه‌سته‌ی خه‌ڵكی ره‌شوڕووته‌وه و خوێنی خه‌ڵك ده‌مژێت و هه‌تا جارێك به‌رپرسه هه‌زار جار بازرگانی ژیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكه. ئه‌و به‌چكه سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسانه له بودجه‌ی گشتی خه‌ڵك گه‌وره‌ترین بڕی بودجه كه ته‌نیا بۆ شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی 100 ملیۆن دۆلار بوو بۆیان ته‌رخانكراوه. ئه‌وان له سه‌رووی منداڵانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ن و به زمانه زیندووه‌كان ده‌خوێنن و به په‌روه‌رده‌ی خۆرئاوایی په‌روه‌رده ده‌كرێن . ئه‌وان كاتێك قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كه‌ن زانكۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن و ئه‌گه‌ر لێره‌ش درێژه‌ی پێ بده‌ن ئه‌وا چانسیان بۆ خوێندن له به‌رزترین كۆلیژی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی و توركی و ئه‌هلییه‌كان زیاتره.
كاتێ منداڵی فه‌قیر بڕوانامه‌یه‌ك به‌ده‌ستده‌هێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به سه‌قه‌تی په‌روه‌رده كراوه و هیچ زانستێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌به‌خشراوه له پارچه كاغه‌زێك زیاتر ده‌ستكه‌وتی نییه و ده‌ره‌فتی رۆلبینینی له كۆمه‌ڵگه له ئاستی سفره‌وه نزیكه،
له به‌رامبه‌ردا ئه‌و منداڵه به‌رپرس و سه‌رمایه‌دارانه هه‌ریه‌كیان له وڵاتێك دێنه‌وه و به‌رزرترین بڕوانامه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه و زمان ده‌زانن و هه‌لگری ڤایرۆس یان بلێین كلتووری سیاسییانه‌ی غه‌ربن و ئه‌وه‌نده‌ی ئینتیمایان بۆ وڵاتی شیرده‌ریان هه‌یه نیو هێنده بۆ هاونیشتیمانییه‌كانی خۆیانیان نییه ئه‌وان له جێگه‌ی باوكیان، مامیان، براگه‌وره‌كه‌یان، باپیریان، خه‌زوریان، پۆسته باڵا گرنگه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. هه‌موولایه‌كیش باش ده‌زانن چۆن به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ر له ئێستاوه زه‌وی ئه‌م هه‌رێمه و داهاتی ئه‌م وڵاته‌یان ته‌خشان و په‌خشانكردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه و كۆلیژه تایبه‌تییانه‌ی كه جگه له كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جوجه‌ڵه‌ی سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسه‌كان و كۆیله‌بوونی ئه‌و جوجه‌ڵانه بۆ كلتووری سیاسییانه‌ی غه‌رب و ئاماده‌كردنیان بۆ به‌رێوبردنی ئه‌م هه‌رێمه له داهاتوودا هیچی دیكه نیین.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری ئه‌م هه‌رێمه له خه‌می خه‌ڵكدا بێت ئه‌وا ئاوڕێكی جدی له قوتابخانه‌ی حكومی ده‌داته‌وه. منداڵی خه‌ڵكی فه‌قیر تاوانی چییه، له پۆلێكدا بێت كه هه‌ناسه‌ی تێدا نه‌درێت، له خانووی قوڕدابێت، مامۆستای نه‌بێت، مه‌نهه‌جی وه‌ك پێویست نه‌بێت، باشترین قوتابخانه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له شارێكی وه‌ك هه‌ولێردا مێژووی دروستكردنیان بۆ ساڵانی سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌گه‌ڕێته‌وه و زۆرینه‌یان له‌سه‌ریان نوسراوه 1958، 1959 درووستكراوه، ئیدی شه‌رم نییه پاره‌ی خه‌ڵك به ملیۆنان دۆلار بۆ مندالی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند ته‌رخانبكرێت.. خه‌ڵكی هه‌ژاریش زیته‌ی چاوی بێت..
داهاتووی هه‌رێم بۆ منداڵی به‌رپرس و نه‌وه‌ی به‌رپرسه بازرگانه‌كانه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق