SBEIY.COM || YOUR NEWS CHANNEL
(سبه‌ی):
له ده‌نگدانی تایبه‌تی سنوری هه‌ولێر و دهۆك و به‌شێوه‌یه‌ك به‌رنامه بۆ داڕێژراو، پارتی ده‌نگ بۆ دولیستی دروستكراوی خۆی بۆ كورسی كۆتای مه‌سیحی و توركمانه‌كان كۆده‌كاته‌وه و رۆژنامه‌نوسێكیش ئه‌وه به رێگری له نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌و پێكهاتانه داده‌نێت.
له‌كاتی جیاكردنه‌وه ده‌نگدانی تایبه‌ت و مه‌رجدار له ناو هێزه‌كانی ناوخۆ و نه‌خۆشخانه‌كاندا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، پارتی ده‌نگ بۆ لیستی پێشكه‌وتنخوازی توركمانی كۆده‌كاته‌وه به‌جۆرێك ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان له (3) هه‌زار تێپه‌ڕده‌كات.
به‌هه‌مانشێوه‌ش له ده‌نگدانی تایبه‌تی سنوری دهۆكیش، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه ناچار ده‌كات كه ده‌نگ به لیستی كلدان و ئاشوری بده‌ن و زیاتر له (2) هه‌زار ده‌نگیان بۆ كۆده‌كاته‌وه كه دوه‌م ده‌نگن له‌ناو ده‌نگدانی تایبه‌تی ئه‌و پارێزگایه.
ئه‌وه له كاتێكدایه هیچ هێز یان فه‌وجێكی تایبه‌تی پۆلیس و پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی تایبه‌ت به‌و پێكهاتانه نییه و كه‌مترین كه‌سی ئه‌و دو پێكهاته‌ش له بواره‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی كارده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌نوس ئه‌رسه‌لان ره‌حمان له شاری هه‌ولێر به (سبه‌ی) راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بڕیاربێت كۆتا بۆ مه‌سیحی و توركمان بێت ئه‌وا حه‌ق وایه ده‌رفه‌ت بدرێت ئه‌و پێكهاتانه خۆیان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌لبژێرن و كۆتاكه‌یان لێ نه‌دزرێت و لێیان زه‌وت نه‌كرێت".
له‌كاتی بەڕێوەچونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش (سبه‌ی) بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند فه‌وجێكی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه ئه‌فسه‌ره‌كانیان سه‌ر به پارتین، پێشمه‌رگه‌كانیان ناچاركردوه و رایانسپاردون ده‌نگ به لیستێكی دیاریكراوی توركمانه‌كان بده‌ن و به‌هه‌مانشێوه له دهۆكیش ژماره و كارتی بانگه‌شه‌ی لیستێكی مه‌سیحی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی زێره‌ڤانیدا دابه‌شكراو كه ده‌نگی پێبده‌ن، كه هه‌ردو لیسته‌كه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه دروستكراون و كاندیده‌كانیشی سه‌ر به حیزبه‌كه‌ی خۆین.
هه‌روه‌ك به‌ره‌ی توركمانیش ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرت كه پارتی رێگه‌نادات توركمانه‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن و لیستی سێبه‌ری دروستكردوه و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه قۆرخی كورسی كه‌مینه‌كان بكات و رێگه‌نه‌دات كه‌مینه‌كان نوێنه‌ر خۆیان هه‌ڵبژێردن كه گوزارشت له خواست و داواكاریه‌كانیان بكات.
به ده‌نگی زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه، پارتی ده‌نگ بۆ کۆتای مه‌سیحی و توركمانەکان كۆده‌كاته‌وه |

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق