قوتابخانەكانی عێراق بوونەتە جێگەی گێچەڵی سێكس
ی
ی
03:48:22/09/2013 |
![]() وارڤین – بەغدا: بە گوێرەی راپۆرتێكی لیژنەی ژن و منداڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە پشتی بە راپۆرتی یونسێف بەستووە، لە قوتابخانەكانی سەرەتایی و ناوەندی عێراقق گێچەڵ و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵان بووەتە دیاردە. بە گوێرەی راپۆرتەكە، بە هۆی جیاوازی تەمەنی فێرخوازان و هەبوونی ئامێرەكانی تەكنۆلۆژیا بە تایبەتی بەردەستبوونی پێگە سێكسییەكانی ئینتەرنێت و مۆبایل، حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیدا پەرەیان سەندووە و لە شێوەی دیاردەیەك لە فێرگەكاندا بڵاو بووەتەوە. سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ، ئەوەیان بە روونی باسكردووە، كە كەمتەرخەمی و لێنەپرسینەوەی وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو دیاردەیە. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق