http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=13451&LinkID=9
کێن ئه‌وانه‌ی ژن ده‌کوژن؟
چه‌ترپرێس ـ دانێر قه‌ره‌داغی
له وتارێکیدا له ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌رسه‌لان ره‌حمان بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ی "کێن ئه‌وانه‌ی ژن ده‌کوژن؟" ده‌نوسێت ئه‌و ناونیشانانه به‌شێکى که من له کۆى ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ى رۆژانه ده‌رحه‌ق به ژنانى کورد ئه‌نجام ده‌درێن و ده‌کرێ له‌و ناونیشانانه‌وه ناسنامه‌ى ژنکوژه‌کانمان بۆ ئاشکرا ده‌بێت. ئه‌م ناونیشانانه له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى رابردووه‌وه تا ئێستا له ماڵپه‌ڕى (وارڤین) که ماڵپه‌ڕێکى تایبه‌ت به رووماڵکردنى ره‌وشى ژنانه بڵاو کراونه‌ته‌وه؛
دێگه‌ڵه؛ ته‌رمى ژنێک دۆزرایه‌وه و گوله نراوه به سه‌رییه‌وه (2013/4/4/)
زاخۆ؛ کارمه‌ندێکى ئه‌منى دایکى خۆى کوشت (2013/4/4)
ئه‌و ژنه‌ى چوار فیشه‌کى به‌رکه‌وتبوو ژیانى له ده‌ست دا (2013/4/5)
که‌لار؛ کچێک به فیشه‌کى کڵاشینکۆف بریندار بوو (2013/4/7)
ژنێک چوار فیشه‌کى به‌رده‌که‌وێت و ژیانى له مه‌ترسیدایه (2013/4/11)
دوانزه رۆژه تۆمه‌تبارى کوشتنى که‌وسه‌ر مه‌هدى ده‌ستگیر نه‌کراوه (2013/4/11)
پیاوێک به ده‌مانچه ته‌قه له هاوسه‌ره‌که‌ى ده‌کات (2013/4/12)
له نێو باره‌گاى لقى (15)ى پارتى کوڕى به‌رپرسێک ده‌ستدرێژى ده‌کاته سه‌ر ژنه ئه‌کته‌رێک (2013/5/12)
سۆران؛ پێشمه‌رگه‌یه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ى گوله‌باران کرد (2013/5/1)
به بڕیارى لێبوردنى گشتى ئازاد کرا و ده‌ستدرێژى سێکسى کرده سه‌ر کچێک (2013/5/2)
کوڕێک، کچێکى (22) ساڵى به ده‌مانچه کوشت (2013/6/3)
پێشمه‌رگه‌یه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ى کوشت و ده‌ڵێت "وامزانیوه دزه" (2013/6/4)
کچێک به ده‌مانچه کوژرا و دوو ژنیش له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا گیانیان له ده‌ست دا (2013/6/6)
به رێکه‌وتنى نێوان بنه‌ماڵه‌کانیان کچ و کوڕێکى خۆشه‌ویستى یه‌کدى کوژران (2013/6/6)
به چه‌کى کڵاشینکۆف ژنێک کۆتایى به ژیانى خۆى هێنا (2013/6/10)
بکوژه‌که‌ى دهۆک پله‌ى عه‌مید بووه و به خۆیه‌وه چوار که‌س کوژراون (2013/6/11)
ده‌ربه‌ندیخان؛ رووداوێکى کۆمه‌ڵایه‌تى کوژرانى دوو که‌س و برینداربوونى دوو ژنى لێکه‌وته‌وه (2013/6/11)
کچێکى چوارده ساڵ به ده‌مانچه‌ى باوکى ژیانى له‌ده‌ست دا (2013/7/1)
ژنێک له داخى مێرده پێشمه‌رگه‌که‌ى خۆى سووتاند و ژیانى له‌ده‌ست دا (2013/7/1)
کچێک به ده‌مانچه‌ى باوکى خۆى کوشت (2013/7/9)
پیاوێک هاوسه‌ره‌که‌ى خۆى کوشت (2013/7/12)
کچێک له لایه‌ن برایه‌کییه‌وه کوژرا (2013/8/11)
پیاوێک هاوسه‌ره‌که‌ى و کوڕه پێنج ساڵه‌که‌ى خۆى کوشت (2013/8/11)
هه‌ولێر؛ چوارده رۆژه بکوژى مهاباد ده‌ستگیر نه‌کراوه (2013/3/12)
که‌رکوک؛ له هه‌شتى مارسدا، ژنێک به ده‌ستى پێشمه‌رگه‌یه‌ک کوژرا (2013/3/1)
هه‌ولێر؛کچێک به ده‌مانچه‌ى باوکى ژیانى له‌ده‌ست دا (2013/3/11)
ئه‌و نوسه‌ره ده‌شڵێت حه‌ق وایه ژنانى کورد، به تایبه‌تى چالاکانى ژنى کورد، به روونى و راشکاوى ده‌ست بخه‌نه سه‌ر کێشه جه‌وهه‌رییه‌کانى پرسى ژن و ئه‌وه‌نده‌ى ده‌یانه‌وێت پاساو بۆ توندوتیژییه‌کانى دژى ژن بهێننه‌وه و به‌ئه‌ستۆ خستنى ئه‌و تاوانانه بۆ سه‌ر ملى کلتوور و باوه‌ڕى ئایینى ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى پارتى و یه‌کێـتى له به‌رپرسیارێتى رزگار ده‌که‌ن و تاوانباره راسته‌قینه‌کانى ژنکوشتن ده‌شارنه‌وه، با نیو هێنده رووى راستى سیاسه‌تى هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ى پارتى و یه‌کێتى له به‌رامبه‌ر پرسى ژن له قاو بده‌ن، ره‌نگه ئه‌نجامى باشتر بچننه‌وه.
له درێژه‌ی نوسینه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه ئه‌مه چوار ساڵى ده‌سه‌ڵاتى نیوه کابینه‌یى پارتى و یه‌کێتى به کۆتا گه‌یشت، با چاوێک به کارکردنى چوار ساڵى ئه‌و دوو له‌ته کابینه‌یه‌دا بخشێنینه‌وه، بزانین کامه به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن و کامه یاسا له به‌رژه‌وه‌ندى ژن ده‌رکراوه و چه‌ند و چۆنى لێ جێبه‌جێ کراوه و ژن له خه‌یاڵدانى سیاسى به‌رپرسانى حزب ـ حکومه‌تى پارتى و یه‌کێتیدا چ مه‌وقعیه‌تێکى ئه‌رێنى و باڵاى هه‌یه تا بیانه‌وێ له‌سه‌ر بنه‌ماى له‌به‌رچاوگرتنى مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى کارى بۆ بکه‌ن.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق