الأربعاء، 16 أكتوبر 2013

بە بێ ئاگاداری پۆلیس سكاڵا گەڕایەوە ژێر هەڕەشەی بنەماڵەكەی

بە بێ ئاگاداری پۆلیس سكاڵا گەڕایەوە ژێر هەڕەشەی بنەماڵەكەی

12:54:16/10/2013
وارڤین – كەركووك: بە بێ بوونی هیچ پاڵپشتیەكی یاسایی و بە بێ ئاگاداری پۆلیس، دوای چەند ساڵێك دەربەدەری، ئەو ژنەی لە لایەن باوكییەوە بە رۆنی قرچاو داغكرا و فیشەكی پێوەنرا و دوو خوشكی كوژران، ناچار بوو بگەڕێتەوە ماڵی باوكی و لە ئێستادا ژیانی لە مەترسیدایە.

"سكاڵا" ناوی ئەو ژنەیە، باوكی لە 2007دا بە‌ رۆن و ئاوی گەرم سووتاندی و چەند فیشەكێكی پێوەنا و دوو خوشكەكەی كوشت و دوای شەش ساڵ لە بەجێهێشتنی كەركووك، گەڕایەوە ئەو شارە.

رۆژی شەممەی رێككەوتی 27ی تەمموز – یۆلیۆی 2013 "سكاڵا" گەڕایەوە بۆ كەركووك، بەڵام لەبەر ئەوەی كەس نەیگرتە خۆی، سەری خۆی بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵگرت و هیچ كەس زانیاری لە بارەیەوە نەبوو.

لە بەردەوامی بەدواداچوونەكانی ماڵپەڕی "وارڤین" بۆ پرسی ئەو ژنە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بارودۆخی "سكاڵا" تایبەت بە "وارڤین"ـی راگەیاند، "سكاڵا" دوای ئەوەی لە كەركووك كەس نەیگرتووەتە خۆی، ناچار بووە رووبكاتە هەولێر و دوای مانەوەی لە هەولێر، بە هۆی بوونی كێشە لە ناسنامەكانیدا، ناچار دەبێت بگەڕێتەوە كەركووك.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە بە بێ هیچ پێشگیری و پارێزبەندییەكی یاسایی و بە بێ ئاگاداری پۆلیس، "سكاڵا" گەڕاوەتەوە ماڵی باوكی لە شارۆچكە "دوبز".

روونیشیكردەوە، لە ئێستادا ئەو ژنە پێویستی بە شوێنێكی ئارام هەیە و دەبێت لە ژێر چاودێری دەرووندروستی و پزیشكیدا بێت، بەڵام بەداخەوە لە هەمان ئەو ماڵەدایە، كە پێش چەند ساڵێك باوكی فیشەكی نا بە سەرییەوە و بەو هۆیەوە چاوێكی لەدەستدا و لە هەمانكاتیشدا خوشكەكانی‌  بە دەستی باوكی كوژران.

بە گوێرەی زانیاری ئەو سەرچاوە ئاگادارە، بە هۆی هەبوونی پشتیوانی چەند بەرپرسێكی ئیداری ناوچەكەوە پۆلیس لە ئاست دۆسیەی سكاڵا و خوشكەكانی دەستەوەستانە و تا ئێستا نەیانتوانیوە باوكی كە تۆمەتبارە بە كوشتنی دوو كچ و سووتاندنی جەستەی سكاڵا رووبەڕووی دادگايه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ى ئه‌وتۆى بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

زانیاری زیاتر لە بارەی سكاڵا لەم بەستەرانەدایە:



تايبه‌ت

ليست هناك تعليقات: