الثلاثاء، 8 أكتوبر 2013

ژنەكەی كەركووك بە تەور كوژراوە و تا ئێستا پۆلیس هیچ لە بارەیەوە نازانێت

ژنەكەی كەركووك بە تەور كوژراوە و تا ئێستا پۆلیس هیچ لە بارەیەوە نازانێت

11:38:08/10/2013
وارڤین – كەركووك: بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری كەركووك رایگەیاند، ئەو ژنەی شەوی رابردوو تەرمەكەی لە بازارێكی كەركووك دۆزرایەوە سەری لە جەستەی بە تەور جیاكراوەتەوە و تا ئێستا پۆلیس هیچ لە بارەیەوە نازانێت.

شەوی رابردوو دووشەممە - سێشەممە 7-8ی تشرینی یەكەم – ئۆكتۆبەری 2013 هێزەكانی پۆلیس لە نزیك گەراجی لەیلان لە ناو بازاری گەورەی كەركووك تەرمی ژنێكیان دۆزیەوە، كە وێڕای كوژرانی جەستەی شێوێندرابوو‌.

لەو بارەیەوە لە لێدوانێكی تایبەت بۆ "وارڤین"، بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری كەركووك عەقید "یاسین حەسەن" رایگەیاند، تەرمی ژنەكە بە رووتی و بێ بەرگی فڕێ دراوە و سەری لە جەستەی جیاكراوەتەوە و بە تەواوی جەستەی شێوێندراوە بە جۆرێك كە ناناسرێتەوە.

گوتیشی: "لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دەركەوتووە ئەو ژنە كە تەمەنی لە نێوان 17 تا 20 ساڵە بە تەور كوژراوە و بەهۆی ئەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیری لە پەنجەیدا بووە، زانراوە كە چووەتە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە".

ئەو بەرپرسەی پۆلیس روونیشیكردەوە، تا ئێستا كەس بەو هۆیەوە دەستگیر نەكراوە و پۆلیس هیچ زانیارییەكی لە بارەی ناسنامە و هۆكاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەرحەق بەو ژنە لەبەر دەستدا نیە و تەرممەكەی رەوانە كراوە بۆ پزیشكی دادوەری كەركووك و چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەن.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

ليست هناك تعليقات: