الثلاثاء، 8 أكتوبر 2013

ئیمان عەیاد ده‌بێته‌وه‌ به‌ پێشكه‌شكار

ئیمان عەیاد ده‌بێته‌وه‌ به‌ پێشكه‌شكار

12:21:08/10/2013
ئيمان عه‌ياد
وارڤین – قەتەر: دوای ئەوەی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە كاری راگەیاندن دوور كەوتبوویەوە، لە ئێستادا دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو، ئیمان عەیاد، كچە پێشكەشكاری كەناڵی ئاسمانی ئەلجەزیرە بڕیاریداوە بگەڕێـتەوە سەر شاشە.

لەو بارەیەوە ئیمان بە ماڵپەڕی "ریسالە نێت"ی راگەیاند، بە تەواوی نەخۆشییەكەی چارەسەر كراوە و بەگوێرەی رێنمایی پزیشكەكەی چیدیكە پێویستی بە وەرگرتنی داو و دەرمان نیە، هەر بۆیە بڕیاریداوە لە داهاتوویەكی نزیكدا بگەڕێتەوە بۆ سەر كارەكەی لە كەاڵی ئاسمانی ئلجەزیرەی قەتەری.

ئەو ژنە راگەیاندنكارە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە كەناڵی ئەلجەزیرە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ئەركی چارەسەركردنی ئەویان لە نەخۆشخانەكانی ئەمریكا لە ئەستۆ گرتووە.

ماوه‌ی زیاتر لە چوار ساڵە "ئیمان عەیاد" بەهۆی نەخشییەوە لە كاری راگەیاندن دابڕاوە و لە ژێر چاودێری پزیشكیدا لە ئەمریكا ژیان بەسەر دەبات.

"ئیمان" لەدایكبووی 1971ی ناوچەی بەیت ساحوری باشووری شاری قودسی فەلەستینە و لە ساڵی 1999 دەستی بەكار كردن كردووە لە كەناڵی ئەلجەزیرە و وەك پێشكەشكاری سەرەكی هەواڵەكان و پێشكەشكاری هەریەك لە بەرنامەكانی "بین السگور" و"منبر الجزیرە" و"لقا‌و خاص" و"لقا‌و الیوم" بووە.

و: ئ.ر

ليست هناك تعليقات: