الاثنين، 7 أكتوبر 2013

نیوزلەندا: كۆمیتەی كورد سیمینارێكی تەندروستی بۆ ژنان ساز كرد

نیوزلەندا: كۆمیتەی كورد سیمینارێكی تەندروستی بۆ ژنان ساز كرد

11:28:07/10/2013
وارڤین – نیوزلەندا: لە سیمینارێكدا كۆمیتەی كورد لە نیوزلەندا پرسی نەخۆشییەكانی تایبەت بە ژنان بە تایبەتی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمكى خستەبەرباس و ژمارەیەك لە ژنانی رەوەندی كوردی لە نیوزلەندا بەشدارییان تێدا كرد.

سیمینارەكە رۆژی شەممە 5ی تشرینی یەكەم – ئۆكتۆبەری 2013 كۆمیتەی كورد سازكرا. لەو بارەیەوە لە لێدوانێكی تایبەت بۆ "وارڤین"، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمیتەی كورد لە وڵاتی نیوزلەندا "هێرۆ عەلی عەزیز" رایگەیاند، سیمینارەكە تایبەت بوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و نەخۆشییەكانی پەیوەندیدار بە ژنانەوە و بابەتەكە لەلایەن پسپۆڕێكی شارەزاوە بە شێوازێكی زانستیانە خرایەڕوو.

گوتیشی: "خۆشبەختانە بەشداربووان سوودی باشیان لێوەرگرت و ئێمەش بەردەوام لەهەوڵداین، كە گرنگی بەم جۆرە باسانە بدەین، كە سوودیان دەبێت بۆ رەوەندی كوردی لە وڵاتی نیوزلەندا.

باسی لەوەشكرد، داواكارین هەموو كوردێكی نیوزلەندا كۆببنەوە لە دەوری كۆمیتەی كوردی تاوەكو بەهەموو لایەك بتوانین كۆمەڵگایەكی باش و دەوڵەمەند لە هەموو بوارێكدا پێكبهێنین و پێویستە ئەوەشمان لەبەر چاو بێت كە نزیكبوونەوەمان لە یەكدی دەبێتە هۆی پتەوكردنی هەستی نەتەوەییمان.

ليست هناك تعليقات: