الاثنين، 7 أكتوبر 2013

كەركووك: تەرمی ژنێك بە پارچە پارچەكراوی دۆزرایەوە

كەركووك: تەرمی ژنێك بە پارچە پارچەكراوی دۆزرایەوە

11:03:07/10/2013
وارڤین – كەركووك: هێزەكانی پۆلیسی كەركووك لە ناو بازاری گەورەی شاری كەركووك تەرمی ژنێكی تەمەن 20 ساڵیان دۆزیەوە كە جەستەی بە تیغی تیژ پارچە پارچە كراوە.

لەو بارەیەوە، پۆلیسی كەركووك وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە رایگەیاند، ئەمشەو دووشەممە - سێشەممە 7-8ی تشرینی یەكەم – ئۆكتۆبەری 2013 هێزەكانی پۆلیس لە نزیك گەراجی لەیلان لە ناو شاری كەركووك تەرمی ژنێكیان دۆزیەوەتەوە كە بە هۆی پارچە پارچە كردنییەوە تا ئێستا نەناسراوەتەوە.

بە گوتەی پۆلیس، تەرمی ژنەكە نزیكەی 20 ساڵە و تا ئێستا هۆكاری كوشتنی بەو شێوە دڕندانەیە نەزانراوە.
پۆلیس تەرمەكەی گواستووەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری كەركووك و بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشكی دادوەری دەكرێت.

تا ئێستا هیچ كەسێك بەو هۆیەوە دەەستگیر نەكراوە و پۆلیس پەڕاوی بۆ ئەو دۆسیەیە كردووەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

ليست هناك تعليقات: