الاثنين، 7 أكتوبر 2013

دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەكەی ژنێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات

دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەكەی ژنێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات

11:15:07/10/2013
وارڤین – سلێمانی: ژنێكی تەمەن 40 ساڵ دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەكەی هەوڵی خۆكوشتنی دا و لە نهۆمی سێیەمی یەكێك لە شوقەكانی كوردستی شاری سلێمانییەوە خۆی خستە خوارەوە.

رووداوەكە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەكەم – ئۆكتۆبەری 2013 لە شوقەكانی كوردستی شاری سلێمانی روویداوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی "وارڤین"، خۆخستنەخوارەوەی ئەو ژنە هەوڵێكی خۆكوژی بووە و ئەو ژنە لە داخی هاوسەرەكەی ئەو كارەی ئەنجامداوە و دوای كەوتنە خوارەوەشی هێزەكانی فریاكەوتنی ناسراو بە 104ی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ژنەكەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە رایگەیاند، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی ئەو ژنە بێهۆش بووە و لە ئێستادا رەوشی تەندروستی ناسەقامگیرە و خراوەتە ژێر چاودێری وردی پزیشكییەوە.

پۆلیس پەڕاوی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە و بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر هاوسەری ژنەكە لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە.

ليست هناك تعليقات: