ئەنانا: داوا دەكەین ژنان دژ بە سووكایەتی "مێشكی ژن بچووكە" دەنگ هەڵبڕن
ئەنانا: داوا دەكەین ژنان دژ بە سووكایەتی "مێشكی ژن بچووكە" دەنگ هەڵبڕن |
08:27:23/02/2013 |
![]() لايهنێك له كۆبوونهوهكهى بهڕێوبهرايهتى بهرهنگاربوونهوهى توندوتيژى - گهرميان. وارڤین – گەرمیان: لە وەڵامی لێدوان و بانگەشەكانی مامۆستایەكی ئاینی شارۆچكەی كفری، كە رایگەیاندووە، "مێشكی ژن بچووكە"، گروپی ئاشتی و هیوا بۆ ئەنانا داوا دەكات چالاكان و رێكخراوەكانی ژنان دەنگهەڵبڕن و "ئەو سووكایەتیە قبوڵ نەكەن". رۆژی چوارشەممەی رابردوو، (20 / شوبات – فێبرایەر / 2013) لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی كەلار، بە سەرپەرشتی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ژنانی گەرمیان موقەدەمی یاسایی (لەمیعە محەممەد)، كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ ئامادەكاری و رێكخستنی كەمپینێكی فراوانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە (8ی مارس)دا بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا، مامۆستا (بەهادین محەممەد)، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێكی شارۆچكەی كفری گوتی: "مێشكی ژن بچووكترە لە مێشكی پیاو" و دواتریش لە گفتوگۆیەكیدا، لەگەڵ (وارڤین) ئەو مامۆستایە سووربوونی خۆی لەسەر وتەكەی دووپاتركردەوە. لەو بارەیەوە، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، چالاكی كۆمەلی مەدەنی لە خانەقین و ئەندامی لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ (ئەنانا)، (سەلام عەبدوڵڵا)، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بۆ بەدەمەوەچوونی بانگهێشتی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، بەشداریمان لە كۆبوونەوەیەكی فراوان كرد. گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا، ئەو مامۆستایە بە بیسمیللا دەستیپێكرد و وتی پێغەمبەر فەرموویەتی مێشكی ژن بچووكترە لە مێشكی پیاو، منیش هەڵسامەوە و وتم لێتان قبوڵ ناكەین سووكایەتی بە دایك و خوشك و هاوڕێ و هاوسەری ئێمە بكرێت و بگوترێت مێشك بچووك". ئەو زیاتر گوتی: "شەرم ئەكەم لە گۆڕی دایكم، كە بە توندی وەڵامم نەدایەوە، ئەوەی ئەو مەلایە وتی سووكایەتیەكی روون و ئاشكرایە بە ژنانی كورد و تەواوی ئامادەبووانی ئەو كۆبوونەوەیە و هەموو رێكخراوەكانی ژنان، چونكە ئەوە خۆی لە خۆیدا توندوتیژی و سووكایەتی و ئیهانەكردنە بە ژنان". (سەلام عەبدوڵڵا) ئاشكراشیكرد، ئەوان وەكو گروپەكەی خۆیان، (ئەنانا)، یادداشتێكی هەمەلایەن بۆ رایگشتی و بەرچاوی لایەنە پەیوەندیدارەكان بڵاودەكەنەوە و تێیدا رایدەگەینن، بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی و حكومەت یان ئەوەتا سەنگەری چالاكانی كۆمەڵی مەدەنی و ژنان و رێكخراوەكان دەگرێت، هەمووان بەیەكەوە دژی ئەو سووكایەتیانە دەوەستینەوە، یان ئەوەتا با بۆخۆیان لەگەڵ حزبە ئیسلامییەكان دەستتێكەڵ بكەن". ئا: ئەرسەلان رەحمان |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق