وارڤین
10:06:21/02/2013 |
![]() ناسنامهى بارى شارستانى سيموون داوود وارڤین – ههولێر: كهسایهتی ژنی كورد هۆزان مهحموود له رێكخراوی ئازادی ژن له عێراق و لهنجه عهبدوڵڵا بهرپرسی دهزگای وارڤین، له رێگهی نامهیهكهوه كه دهیان رێكخراو و كهسایهتی و چالاكی ژنی كورد و بیانی، ئیمزایان لهسهر كردووه، پهیامی پشتیوانی ژنانیان له سیموون داوود ئاراستهی سێ سهرۆكایهتییهكهی ههرێم كرد. نامهكه له لایهن رێكخراو و كۆمهڵه و كهسایهتییهكانی ژنی كورد و بیانییهوه پشتیوانی بهرچاوی لێكراوه و له ناوهوه و دهرهوهی ههرێم به دهیان كهسایهتی ئیمزایان كردووه و تێیدا داواكراوه ژیانی سیموون داوود بپارێزرێت و حكومهت و لایهنه پهیوهندیدارهكان ئهركی خۆیان بۆ پاراستنی ژیانی ئهو كچه راپهڕێنن. دهقی نامهكه: نامەیەكی كراوە بۆ سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و رایگشتی دوای ئەوەی هەواڵی دۆزینەوەی هەریەك لە (سیموون داوود و حەسەن نەسروڵڵا) راگەیەندرا، ئێمە كە لە خوارەوە ناوومان هاتووە، لە رێگەی ئەم نامە كراوەیەوە، چەند پێنشیاز و داواكارییەك دەخەینە بەردەست هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەری و ناوەندە بڕیار بەدەستەكانی ئێزدی. پێشنیاز و داواكارییەكان: یەكەم: پێویستە لە بری لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەرلەمانی كوردستان، هەریەك لە لیژنەكانی ژنان و مافی مرۆڤ ئەركی چاودێریكردنی ئەم كەیسە بگرنە ئەستۆ و رێگە نەدرێت، كەیسەكە وەك بابەتێكی ئاینی و لە روانگەی ئاینەوە كاری لەسەر بكرێت. دووەم: بەرپرسیارێتی پاراستنی ژیانی سیموون داوود و حەسەن نەسروڵڵا لە ئەستۆی دەسەڵاتی راپەڕاندندایە و پێویستە حكومەت هەموو رێككارێكی یاسایی بگرێتە بەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و چارەسەری ئەم مەسەلەیە بە سات و سەودای خێڵەكی و ئاینیی نەسپێردرێ. سێیەم: دەستبەجێ داوای دیدار و سەردانی میری ئێزدیەكان و بنەماڵەی (سیمۆن) بكرێ بۆ ئەوەی ئاگاداربن كە دەزگا و رێكخراوەكانی ژنان تەرەفن و لە هیچ جۆرە ئەزیەت و ئازارێكی ئەم كچە خۆش نابین و بێ دەنگ نابین. چوارەم: بەرپرسیاركردنی لایەنی پەیوەندیدار وەكو توێژەرانی دەروونی و كۆمەڵناسان و دادگا و هەر لایەنێك كە بتوانێت سەرپەرشتی ئەم كەیسە بكات بە شێوەیەكی مەدەنی و بێ لایەنانە، بۆ چاودێریكردنی رەوشی ژیانی كچەكە. پێنجەم: دەربڕینی هاوڕایی و پاڵپشتی بۆ بنەماڵەی (سیموون) بۆ ئەوەی ئەم كەیسە وەكو مەسەلەی شەرەف لێكنەدرێتەوە و كەسایەتی ئەو بنەماڵەیە لەكەدارنەكرێت. شەشەم: دانانی چاودێرییەكی یاسایی لەسەر ئەم كەیسە، ئەگەر حكومەتی هەرێم ناتوانێت بەرپرسیارێتی پاراستنی گیانی سیمۆن بگرێتە ئەستۆ پێویستە بە زووترین كات داڵدە بدرێت لە شوێنێكی ئارام و یان سیمۆن وتەنانەت خانەوادەكەشی لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێن. حەوتەم: ئەم كەیسە بە شێوەیەكی بێلایەنانە و ئاشكرا باسی لێوە بكرێت و خۆ ئەگەر ئەم كوڕە (سیموون)ی رفاندبێت، ئەوا دەبێت دادگاییەكی دادپەروەرانە بكرێت. رێكخراوی ئازدی ژنان لە عێراق هۆزان مەحمود : houzan2007@yahoo.com بەرپرسی دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن لەنجە عەبدوڵڵا lanjaebdulla@gmail.com ناوی پشتیوانانی نامهكه: یەنار محەمەد: سەرۆكی ڕێكخراوی ئازادی ژن لە عێراق لەنجە عەبدوڵڵا: دەزگای وارڤین بۆ پرسی ژن-كوردستان هۆزان محمود: نوێنەری ڕێكخراوی ئازادی ژن لە عێراق-بەریتانیا د. چۆمان ھەردی، نووسەر و لێكۆڵەر، ئەڵمانیا ئەڤین عزیز: توێژەری جێندەر و ڕۆژنامەنوس-سوید سۆزان شەهاب: ئەندام پەرلەمان-كوردستان كوێستان محەممەد: ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی ژنان لە پەرلەمان نەرمین عوسمان: وەزیری پێشوی ژینگە-كوردستان نەجیبە محمود: میدیاكار و چالاكی مافی ژنان-سوید لۆبی ژنانی ئەوروپا- بەریتانیا بەڕێوەبەرایەتی فەرەنسای لۆبی ژنانی ئەوروپا- سەرۆك ئۆلگا(تۆڕِی 80 ریكخراوی ناحكومی لە فەرەنسا) ئان سوژێر: سەرۆكی یەكێتی نێونەتەوەی مافی ژنان- ئەم ڕێكخراوە سیمۆن دیبۆڤوار دایمەزراندوە-فەڕەنسا لیزا- ماریە تایلۆر- بەرێوەبەری پرۆژە- كۆمیتەی فیمینیزمی لەندەن- بەریتانیا گژینەر نیبو: دەستپێشخەری مەدەنی ژنانی ئانتیكۆ- مەكدۆنیا ژنانی رۆژ- لەندەن- بەریتانیا عەتا موفتی: ئەنجومەنی كوردانی تاراوگە سارا سەعید: سێنتەری ئەكشنی ژنان-پاكیستان زافیر دیاس: سەرنوسەری رۆژنامەی ئادهیكار-هیندوستان لیاه غەزەندفەر جەواد: بەڕێوەبەری فاوندەیشنی هاوپشتی و عەدالەت و مافی مرۆڤ-ئەفغانستان دوعا عەبدوللا: قاهیرە-میسر مارتا جین بەیكەر: ڕێكخراوی نێونەتەوەی ئاشتی و ئازادی-بەریتانیا جولیان نۆرمان: گروپی فیمینیستی یاسایی بەریتانیا لیلیان هالس –فرێنچ: هاوسەرۆكی دەستپێشخەری فیمینیستانی ئەوروپا د. ئیشوەر كۆمار: راویژكاری پزیشكی دەروونی، نووسەر: حەیدەر ئابادی پاكستان خەندان جەزا: چالاكی بواری مافی ژن-نەرویج خانم ڕحیم: بەڕێوەبەری ڕێكخراوی ئاسودە ئیڤان دەرراجی: نوسەر و ئارتیست-عێراق سارا محەمەد: سەرۆكی ڕێكخراوی پیلا و فاتیمە لە یاد مەكەن-سوید چلورە هەردی: چالاكی مافی ئافرەت-كوردستان نالیا ئیبراهیم: هاوسەرۆكی دۆستانی ژینگە لە كوردستان-سوید زریان جەمیل: ڕۆژنامەنوس-هەولێر ته لار هیرانی: شانوكار-سوید شادان عەبدول: چالاكی كۆمەڵی مەدەنی-كوردستان كامەران محمد- ڕۆژنامەنوس/ هەولێر جاسم غفوز/ شیوه كار/ به ریتانیا چیمەن محەمەد رەشید ــــ نوسەر-كوردستان سۆزان ئەمین : ئەندامی سەنتەری نینا بۆ ڕێنوێنیو داڵدەدانی ژنان لە سوید هانا شوان: ڕۆژنامەنوس-كوردستان سارا عومەر: مافناس و نوسەر-دانیمارك لازۆ ئازاد: شاعیر-سوید ناهید موكری: چالاكی مافی ژنان-سوید شۆخان فەرەج چالاك لە بواری مافی مرۆڤ بەریتانیا فه ریبا محه مه دی: روژنامه نووس و چالاكی سیاسی -سلیمانی شوان خورشید ،رۆژنامەنوس،كوردستان_كەركوك ڕحمان غەریب: ڕۆژنامەنوس-كوردستان ڕێكخراوی دۆستانی ژینگەی كوردستان لە سوید ڕووناك شوانی: نووسەر دهام سمكۆ: خوێندكار-فەرەنسا ئاریان ئومێد عارف: ڕۆژنامەنوس-نەرویج تریفە ئەمین: مایكرۆبایۆلۆجیست-ئەڵمانیا ئیبراهیم عەباس: سەرنوسەری ماڵپەری ڕوبەرنێت ڕێزان ساڵح: شانۆكار ئەكرەم نادر: نوێنەری جیهانی یەكێتی شوراو سەندیكا كرێكاریەكان لە عێراق كەژال نوری: چالاكی جیندەر - هۆلەندا ئەنوەری رەشی عەوڵا : نوسەر- بەریتانیا كرمانج گوندی: پڕۆفیسۆر ـــ ویلایەتی تێنێسی، ئەمـریـكـا. ڕەنج سەنگاوی- میدیاكار سلێمانی شیركۆ كرمانج: تۆۆێژەر –ئوسترالیا هێرش عەبدولڕحمان: چاودێری سیاسی-ئەمریكا سامان فەرەج: خوێندكار، نوسەری ئازاد- زانكۆی شەفیڵد-بەریتانیا خەلیل خاوەریان: چالاكی مەدەنی-ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەڤین ئیبراهیم فەتاح: نووسەری رۆژنامەوانی و مامۆستای زانكۆ خولیا حوسێن: چالاكوانی بواری ژنان و شاعیر-كەنەدا هێمن حەمە جەزا - شاعیر و مۆزیسییەن - كوردستان فوئاد جه مال سه لام :چالاك وانی مه ده نی-بەریتانیا شەنگە رەحیم ، ریكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان، سلیمانی سەحەر ڕاسایی: نوسەر-سوید خەندە حمید: فەرمانبەر لە بەشی ڕاگەیاندن شەهلا یارحوسێن: چالاكی بواری ژنان ئارام عەلی: ئارتیست-كوردستان عارف ڕوشدی: بەربرسی سیاسی و نوسەر-كوردستان كارزان جەلال: بەرپرسی بەشی ئایتی-پاریس- فەرەنسا شۆرش پالانی: خوێندكاری بەشی سیاسەت لە زانكۆی وینیپیگ-كەنەدا سان ساراڤان: دەرینەری فیلم-نۆتینگهام-بەریتانیا ڕێناس عارف:شێوەكار و كارتۆنیست-هۆڵەندا ستارە عارف :رۆژنامەنوس باشوری كوردستان سارا قادر: ڕۆژنامەنوس و مامۆستایزانكۆ-كوردستان شەنكار عەبدوڵا عەلی - نوسەرو رۆژنامەنوس ئاسۆ جەبار: نوسەر و ڕۆژنامەنوس-ئەمریكا نەوزاد حەمە شەریف: دۆستانی ژینگەی كوردستان-شوید تەرزە تۆفیق:چالاكوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان/سلێـــــــــــمانی میترا : نوسەر و چالاكی بزوتنەوەی فێمێنیستی شەماڵ ئاكۆ: خوێندكار- سوید جیهان تەها: كوردستان شادی نەوزاد: خوێندكاری زانكۆ-كوردستان هەوار قەرەداغی: ئەمستردام-هۆڵاندا دارا عەلی:شاعیر- ڤانكۆڤەر –كەنەدا سۆزان تاریق: سیدنی-ئوسترالیا ناڵە عەبدولڕەحمان: نوسەر و قوتابی ماستەر لە بواری یاسای نێودەوڵەتی سیاوەش موده رسی: دیزاینەری مەلتیمیدیا – بەریتانیا سوزان مامه :شاعیر-له نده ن ئاراس ڕەشید :كەنەدا-چالاكوانی سیاسی مریەم عبدالرحمن:كەنەدا- چالاكوانی ژنان فوئاد قەرەداغی: نووسەر -كوردستان توانا سه عدی مه حمود – كرێكار ڤیان مەجید فەرەج: نوسەر-كوردستان ئاڵا لەتیف، رۆژنامەنووس سەبری بەهمەنی- رۆژنامەنووس و چالاكی سیاسی- سلێمانی كەیوان هەورامی(كەیوان گاهر محمود) -ڕاگەیاندكار -هەلەبجەی شەهید تەنیا محمد : كوردستان ڕانیە-شاعیر و تەنزنوس فەرمان خێڵانی- چالاكوانی مەدەننی – بەلجیكا سەلام عەبدوڵلڵا: لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ ئەنانا جانی دیلان: میدیاكار-ئەمریكا ئاكام نوعمان هەڵەبجەیی-ڕۆژنامەنوس- كوردستان ئاڤان جاف: ڕۆژنامەنوس-كوردستان شوان سدیق: ڕۆژنامەنوس-كوردستان جوان ڕەحیم: ڕێكخراوی ئاسوده هێمن میرانی - خوێندكاری دكتورا بەریتانیا مۆختاری خەندانی رۆژنامەنووس وچالاكی مەدەنی لە رۆژ هەڵاتی كوردستان ئەرسەلان یارئەحمەدی_ چالاكی مافی مرۆڤ جلیلە شهنازی، چالاكی كۆمەڵی مەدەنی ، هەولێر سیلڤانا بایزیدپور ، چالاكی مافی ژنان، یاسا ناس، هەولێر هبوا بەرزنجی ـ رۆژنامەنووس ـ هەولێر گۆران دوكانی - ڕۆژنامەنووس – ئەمریك دڵشاد عومەر كاكی: شاعیر و ڕۆژنامەنوس-ئەڵمانیا رۆژین شەریفی: چالاكی سیاسی-كوردستان دالیا محمود: سوید هاوار گیب : هەرێمی كوردستان ستیفان جولیەن: سۆلیداریتی عیراق- فەرەنسا گائیلە سیلڤا ماركوس: بڵاوكراوەی بایپاس-سوید ئالڤارۆ سیچا نیڤیز: بڵاوكراوەی بایپاس-سوید شادی سەدر: عەدالەت بۆ ئیران– بەریتانیا مارینا ئاڤیلاس : ڕێكخراوی ئاتاك-پۆرتوگال ئازەرماجیدی: سەرۆكی ڕێكخراوی ڕزگاری ژنان لە ئێران نیكۆلا ستۆت: خێندكاری دكتۆرا، لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی ژنان لە زانكۆی یۆرك-بەریتانیا سەوسەن زاكزاك: لیكۆڵەر- سوریا دینا وەهبا: ڕاوێژكار لە نێتۆركی جیهانی ژنان لە ژێر سایەی ئیسلامدا - میسر زوهرە ئەسەدپور: چالاكی بواری مافەكانی ژن- ئێران میهمەت مەعسوم سوەر: فۆتۆگرافەر- ئامەد- توركیا ئیڤیلینە ئاكاد: مامۆستای زانكۆ- لوبنان ئانیتا ئیسپاندەر: ئارتیست- دانیمارك ژیلا بەخشایش: چالاكی بواری مافەكانی مرۆڤ- بەریتانیا ماریا هگبێری: سەرۆكی تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی كوشتن لەسەر شەرەف-سوید حیكمە ئەحمەد: چالاكی مافەكانی ژن- سودان مەریەم نمازی: ڕێكخراوی یەك یاسا بۆ هەموان – بەریتانیا ماریا ئەلمیدا: لیسبۆن- پورتۆگال ماریا ڤلاچۆ: لیسبۆن- پورتوگال فابینە میلمی: هاووڵاتی فەرەنسی دانیشتووی ئیتالیا(لاكۆیلا) فرانسوا مۆرڤان: لۆبی ژنانی ئەوروپی جێنیڤر دریو: راویژكاری ژنانی سكۆتلەندی لەدژی پۆرنۆگرافی- بەریتانیا بۆریانا جۆنسۆن: ئەندامی دەستپێشخەری فیمینیستانی ئەوروپا ئامانج خەلیل: رۆژنامەنووس- كوردستان ئەنوەر هوژبری: رۆژنامەنووس – رۆژهەڵاتی كوردستان یادگار فایەق: رۆژنامەنووس- هەریچمی كوردستان سامان حەمەغەریب: رۆژنامەنووس - كوردستان شامخی جابر: چالاك و رۆژنامەنووس- عێراق موستەفا محەمەد حەسەن: نووسەر وڤێترینەر- عێراق نینا سانكاری: ئەندامی نێتۆركی فیمینیستان بۆ ئەوروپایەكی تر- پۆلەندا موستەفا ئەلعەیدان: رۆژنامەنووس- عێراق بەسام محەمەد: كارمەندی ریكخراوی ناحكومی - عیراق حوسام محەمەد عەلی: شاعیر، نووسەرو راگەیاندنكار- عێراق سایف عێراقی: چالاكی مەدەنی و بواری میدیا- عێراق تریبوتاری ئەلجەبوری: پارێزەر - عێراق ئەیوب لهۆنی: فیلمساز- بەریتانیا كیت لارسن هاگس: مامۆستا- سوید جاڤاریا نەڤید: هیندستان رۆڵا خەیات: قاهیرە، میسر ئەحمەد زیدان: قاهیرە، میسر مارك مانینگ: كرێكار- ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خولفی ماهیسار: كەراچی پاكستان موهەد خان ئەحمەدانی: چالاكی سەندیكا-پاكیستان زافەر ئیمام: چالاكی سیاسی، نووسەر، ئیدیتەر- پاكستان رەشید لیگاری: ئیدیتەری وردبینی ئاوای ئاواز- پاكستان د. راڤی كۆمار: چالاكی بواری كۆمەڵایەتی، حەیدەر ئابادی پاكستان شادی ئەمین: ئەلمانیا ئیڤان سیگەل: ئەمریكا نیكۆلاس دیسۆ: ئاركیۆلۆگیست- نێتۆركی هاوپشتی عیراق-فەرەنسا سۆلیداریتی عێراق، فەرەنساICO ستیڤن جولیەن: مامۆستا، - فەرەنساICO سۆفیە بۆیسزیا: چالاكی فەرەنساICO بینجامین كامینادی: چالاكی سەندیكا فەرەنساICO جان ئیڤس زولتار: چالاكی سەندیكا فەرەنساICO ئارلەند مەهمەتاژ: چالاكی بادجیمار سیدییرا، هونەرمەند: فەرەنسا د. سابیر شیخ: حەیدەر ئابادی پاكستان د. غازی عوسمان: چالاكی بواری كۆمەڵایەتی- كەراچی پاكستان ساتیا پاركاش گوپتا: دەرهێنەری فیلم/ چالاكوان- مۆمبای هیندستان عەلی تاقوی: رۆژنامەنووس-نووسەر- پاكستان ئیجاز شاە: نووسەر- پاكستان د. مالیها میمون: چالاكی بواری سیاسی و كۆمەڵایەتی، پاكستان د. سانتوش كۆمار: كەراچی پاكستان د. مەحبوب عەلی خواجە: چالاكی سیاسی كەراچی - پاكستان د. ئاناند: پارتی چەپی پاكستان- كەراچی ئاكام نوعمان هەڵەبجەیی: رۆژنامەنووس - كوردستان ئەستیلا شمید: هەڵمەتی ئاشتی لە كوردستان – بەریتانیا مارك كامپل: لەندەن، بەریتانیا ئا: ئهرسهلان رهحمان. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق