لیژنەی مافی مرۆڤ و ژنانی كەركووك بەدواداچوون بۆ ئاماری دادگا دەكات
![]() لايهنێك له كۆبوونهوهكه. وارڤین – كەركووك: لیژنەی مافی مرۆڤ و ژن و منداڵ سەردانی دادگای كەركووكی كرد و لە هۆكاری دواكەتنی ئاماری توندوتیژییەكانی دژ بە ژنانی كۆڵیەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (26 / شوبات – فێبرایەر / 2013) لیژنەی مافی مرۆڤ و كارووباری ژنان ومنداڵان لەئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بە مەبەستی بەدواداچوونی ئاماری توندوتیژی دژ بە ژنان، سەردانی دادگای كەركووكیان كرد. لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ و كاروباری ژنان و منداڵان لەكەروكوك (جوان حەسەن) رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەمان سەردانی دادگای كەركووكی كرد و لەو سەردانەدا چاومان كەوت بەسەرۆكی دادگای كەركووك. گوتیشی: "لەو كۆبوونەوەیەدا، كۆمەڵیك بابەت تاوتوێكرا و هۆكاری رانەگەیاندنی ئاماری ساڵانەی داگا تەوەری یەكەمی باسەكانمان بوو هەروەها باس لەرێژی جیابوونەوە و هاوسەرگیری ئامارەكان و یاساكان كراو لەگەڵ چۆنیەتی رێكخستنی هاوسەرگیری لەنێوان دادگاو زانایانی ئاینی". هەروەها روونیكردەوە لە سەردانەكەیاندا، باسەكانی تایبەت بە دانانی بەرنامەی هەماهەنگی بۆ كاركردن و بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان لە نێوان ئەنجومەن و دادگا تاوتوێكران". ئا: نێرگز قادر |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق