رەوشی ژنانی پانزە پارێزگای عێراق لە توێی راپرسییەكدا دەخرێتەڕوو
رەوشی ژنانی پانزە پارێزگای عێراق لە توێی راپرسییەكدا دەخرێتەڕوو |
09:17:23/02/2013 |
![]() لۆگۆى دهزگاى وارڤين بۆ پرسهكانى ژن. وارڤین – هەولێر: دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی ئەو راپرسییە بڵاو دەكاتەوە كە لە پانزە پارێزگای ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدا لە بارەی رەوشی ژنەوە ئەنجامیداوە. راپرسییەكە، لە كۆتایی ساڵی رابردوودا، لە ناوچە دابڕاوەكانی هەرێمی كوردستان و پانزە پارێزگای عێراق لە رێگەی چاوپێكەوتنی راستەوخۆ و پڕكردنەوەی فۆڕمەوە ئەنجامدراوە و تێیدا وردەكاری رەوشی ژنانی عێراق و ئاستی توندوتیژییەكانی دژ بە ژن و جۆری توندوتیژییەكان و بژێوی و گوزەرانی ژنان روونكراونەتەوە. دەزگاكە بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركونسوڵی وڵاتانی بیانی و دامودەزگا ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان و رێكخراوەكانی ژنان دەكات بۆ ئامادەبوون لە كۆنگرەی راگەیاندنی ئەنجامی ئەو راپرسیەدا، كە یەكەمجارە لە مێژووی عێراقدا، دەزگایەكی تایبەت بە ژنان لە هەرێم، راپرسی لەو شێوەیە لەسەر پرسی ژن لە عێراق ئەنجام بدات. شوێنی راگەیاندنی راپرسیەكە، هەولێر: میوانخانەی چوارچرا. كات: (10:00)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (25 / شوبات – فێبرایەر / 2013). (دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن) دەزگایەكی ناحكومى قازانج نهويسته، ساڵی (2009) دامەزراوە، ئامانجی خستنەڕووی واقیعی ژن و بەرگریكردنە لەماف و ئازادییەكانیەتی، ئۆفیسی سەرەكی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە و بۆ رووماڵكردنی رەوشی ژنانی كورد و ژنانى عێراق خاوهندارێتی لەماڵپەڕی هەواڵ و زانیاری (warvin.org) دەكات. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق