كۆمپانیای چەتر: چلەی ئەحلام مەنسوور وەك بۆنەیەكی حزبی عەسكەری بەڕێوە چوو
![]() داده ئهحلام، فۆتۆ: پهسار فايق. وارڤین – خانەقین: كۆمپانیای چەتر بۆ راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە، رایدەگەیەنێت، لایەنێكی سیاسی لە خانەقین، مەراسیمی چلەی (ئەحلام مەنسوور)ی بەلاڕێدا بردووە و بۆنەی یادكردنەوەكەی كردووەتە بۆنەیەكی حزبی و سەربازی. لە راگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (وارڤین)، كەوتووە، كۆمپانیای چەتر رایگەیاندووە، بەو هۆیەی كە خانەی كلتووری خانەقین كە نزیك بە یەكێتی نیشتیمانیە و بەهۆی كۆمەڵێك فاكتەر و ئەو دەستەڕۆییەی كە وەك حزب و لایەنی دەسەڵاتن چ لە روی مادی و چ لە رووەكانی ترەوە دەسەڵاتی بەسەر مەراسیمەكەدا گرت و دەزگاكەی ئێمە و لایەنەكانی تری خستە دەرەوە. هەروەها مەراسیمەكەی بە سیاسی و حزبی كرد. هەروەها هاتووە: "ئێمەش سەرەڕای ئەوەی پێش مەراسیمەكە هەوڵی خۆمان دا بۆ رێگرتن لەمه، بەڵام لە نێو مەراسیمەكە بینیمان بەو بەرنامەیەی خۆیان ویستیان بەڕێوەیان برد و تا ئاستێكی زۆر مێژووی ئەحلام مەنسوریان بە گوێری خۆیان خستە روو، بەشێك لە راستیەكانیان شێواند". لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا، ئەو كۆمپانیایە، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەوان شێوازی یادكردنەوەكە رەتدەكەنەوە و نووسیویەتی: "ئێمەش وێرای ئەوەی لەوێدا ناڕەزایەتیمان نیشان دا و بۆ هەندێ كەناڵی راگەیاندن ناڕەزایەتیمان خستە روو ئێستاش بە هەستكردنمان بەو بەرپرسیارێتیە لە ئاست ئەو نوسەرە رایدەگەیەنین ئێمە ئەو شێوازی بەڕێوەچوونی چلەیە رەت دەكەینەوە". دەقی راگەیەندراوەكە: شێواندنی بەشێك لە مێژوی (ئەحلام مەنسور) و بەحزبیكردن مەراسیمی چلەكەی رەت دەكەینەوە رۆژی (25/2/2013) چلەی ماتەمینی مامۆستا (ئەحلام مەنسور) بەڕێوە چوو. ئێمە وەك كۆمپانیای چەتر كە پێشتر لەگەڵ لیژنەی بەرگریكردن لە بەرژەوەندیە گشتییەكان لە خانەقین و چەند كەسایەتیك لە هاوڕێیان و دۆستانی مامۆستا و رۆشنبیران و پاشانیش كە خانەی كلتووری خانەقین ویستی بەشدار بێت و بڕیارمان دا وەك وەفایەك بۆ خەبات و ماندوبونەكانی ئەو ژنە نوسەر و تێكۆشەرە مەراسیمی چلەی ئەحلام مەنسور لە شاری خانەقین ساز بكەین. بەم هۆیەشەوە لە راگەیاندنەكاندا بڵاومان كردەوە و رامانگەیاند. بەڵام بەو هۆیەی كە خانەی كلتووری خانەقین كە نزیك بە یەكێتی نیشتیمانیە و بەهۆی كۆمەڵێك فاكتەر و ئەو دەستەڕۆییەی كە وەك حزب و لایەنی دەسەڵاتن چ لە روی مادی و چ لە رووەكانی ترەوە دەسەڵاتی بەسەر مەراسیمەكەدا گرت و دەزگاكەی ئێمە و لایەنەكانی تری خستە دەرەوە.هەروەها مەراسیمەكەی بە سیاسی و حزبی كرد. ئێمەش سەرەڕای ئەوەی پێش مەراسیمەكە هەوڵی خۆمان دا بۆ رێگرتن لەمه، بەڵام لە نێو مەراسیمەكە بینیمان بەو بەرنامەیەی خۆیان ویستیان بەڕێوەیان برد و تا ئاستێكی زۆر مێژووی ئەحلام مەنسوریان بە گوێری خۆیان خستە روو، بەشێك لە راستیەكانیان شێواند. ئێمەش وێرای ئەوەی لەوێدا ناڕەزایەتیمان نیشان دا و بۆ هەندێ كەناڵی راگەیاندن ناڕەزایەتیمان خستە روو ئێستاش بە هەستكردنمان بەو بەرپرسیارێتیە لە ئاست ئەو نوسەرە رایدەگەیەنین ئێمە ئەو شێوازی بەڕێوەچوونی چلەیە رەت دەكەینەوە. لە مەراسیمەكەدا وتار و بۆچوونی دەرەوەی لایەنی ناوبرا رێگەی پێ نەدرا و لە جێگەی قسەكردن لەسەر كەسایەتی راستی ئەحلام مەنسور جگە لە هەندێك شت كە لە بەرژەوەندی خۆیان بوو رێی پێ نەدرا باس بكرێت و ئەحلام مەنسور لە تێكۆشەرێك و ئەدیبێكی گەلی كورد یان عێراق یان باشوور كرایە یەكێك لە تێكۆشەرانی ژن یان تەنها لایەنێك، كە پێچەوانەی نوسینەكان و هەڵسوكەوتەكانی ئەحلام مەنسور كە هەمیشە رەخنەگرێكی رادیكاڵ بوو دەرخرا، مەراسیمەكە وەك بۆنەیەكی حزبی عەسكەری بەڕێوە چوو. وەك ئەوەندەی هێزی عەسكەری لێ بوو (10%)ی ئەو رێژەیە نوسەر و چالاكوان و ئەدیبی لێ نەبوو، لەو وتارانەی زۆرێكیان دور لە كەسێتی دادە كە لەسەر مافی ژن و نوسەری ئازادە و كەسێتی یاخی ئەو ژنە تێكۆشەرە نەوترا و بە عەقلیەتی پیاوسالاری بەڕێوە چوو كە تەنیا ژنك لە داگیرساندنی مۆمەكان بەشدار نەبوو... وێرای بۆچونی ئێمە لە بەرامبەر ئەو مەراسیمە ئاگادارین كە بەو هۆیەوە زۆرێك لە كەسایەتی و لایەنەكانی كە لە هەڵمەتی ئامادەكاری مەراسیمەكە بەشدار بوون بایكۆتی مەراسیمەكەیان كرد. وەك چۆن لە دەستپێكی یادەكە لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ ئەنانا لیژنەی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكان بایكۆتیان كرد و نەچوونە هۆڵەكەوە. ئێمە وێرای ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بە لارێدابردنی ژیان و كەسایەتی ئەحلام مەنسور، داوا دەكەین ژیان و كەسایەتی نوسەران و تەواوی تێكۆشەران چی تر تێك نەدرێن و وەك ئەوەی هەن بناسرێن. كۆمپانیای چەتر بۆ راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە 26 – 2 - 2013 ئا: ئهرسهلان رهحمان |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق