مامۆستايه‌كى ئاينى: "مێشكى ژن بچووكتره له مێشكى پياو"
مامۆستايه‌كى ئاينى: "مێشكى ژن بچووكتره له مێشكى پياو" |
07:22:23/02/2013 |
![]() لايه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌كه، كه ئه‌و مامۆستايه تێيدا وتى: مێشكى ژن بچووكتره له مێشكى پياو. وارڤين – گه‌رميان: له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به ئاماده‌كارى بۆ راگه‌ياندنى كه‌مپينى هه‌شتى مارس، مامۆستايه‌كى ئاينى رايده‌گه‌يه‌نێت: "مێشكى ژن بچووكتره له مێشكى پياو"، دكتۆرێك و ئه‌ندامێكى ليژنه‌ى (ئانانا)، وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌و مامۆستا ئاينيه‌ش له گفتوگۆيه‌كى تايبه‌ت بۆ (وارڤين)، سووربوونى خۆى له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه. رۆژى چوارشەممەى رابردوو، (20 / شوبات – فێبرایەر / 2013) لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی كەلار، به سه‌رپه‌رشتى بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ژنانی گەرمیان موقەدەمی یاسایی (لەمیعە محەممەد)، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان بۆ ئاماده‌كارى و رێكخستنى كه‌مپينێكى فراوانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى له (8ى مارس)دا به‌ڕێوه‌چوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مامۆستا (به‌هادين محه‌ممه‌د)، پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتێكى شارۆچكه‌ى كفرى گوتى: "مێشكى ژن بچووكتره له مێشكى پياو" و ئه‌و قسه‌يه ناڕه‌زايه‌تى دكتۆرێك و چالاكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى (سه‌لام عه‌بدوڵڵا)ى لێكه‌وته‌وه. له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (23 / شوبات – فێبرايه‌ر / 2013) له رێگه‌ى مۆبايله‌وه، (وارڤين) په‌يوه‌نديكرد، به مامۆستاى ئاينى (به‌هادين محه‌ممه‌د) و وێڕاى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى رووداوى ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، رايگه‌ياند، به‌ڵێ مێشكى ژن بچووكتره له مێشكى پياو، به‌و مانايه‌ى ژن زياتر پێويستى به‌وه هه‌يه له لايه‌ن باوك و برا و هاوسه‌رييه‌وه ره‌چاوى سروشتى بكرێت. ده‌قى ئه‌و گفتوگۆيه‌ى (وارڤين) له رێگه‌ى مۆبايله‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستا (به‌هادين محه‌ممه‌د) ئه‌نجاميداوه: وارڤين: ئه‌و قسه‌يه‌تان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه له چييه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه ده‌ڵێن: مێشكى ژن بچووكتره له مێشكى پياو؟ مامۆستا به‌هادين: له خۆمه‌وه ئه‌م قسه‌م نه‌كردووه، له قورئانى پيرۆزدا بۆ شاهێدى خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت، دوو ژن به‌رامبه‌ر پياوێكه. وارڤين: ئايا ئه‌و ئايه‌ته به‌و شێوه‌يه ته‌فسير ده‌كرێـت، كه مێشكى ژن قابيليه‌تى كه‌متره؟ مامۆستا به‌هادين: ئه‌وه‌يه و شت تريش هه‌يه، پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێت، ژن زه‌عيفه، له رووى جه‌سته‌ييه‌وه زه‌عيفه و ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وتووه مێشكى پياو گه‌وره‌تره له مێشكى ژن، له رووى عيباده‌تيشه‌وه ژن هه‌ر زه‌عيفه، وه‌كو پياو نيه، بۆ.. چونكه ژن له مانگێكدا حه‌فته‌يه‌ك نوێژ ناكات، ده‌كه‌وێته سووڕى مانگانه‌وه و كه منداڵيشى ده‌بێت، نزيكه‌ى چل رۆژ نوێژ و په‌رستش ئه‌نجام نادات. خواى گه‌وره عه‌فووى كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت ژن له رووى په‌رستشه‌وه لاوازى تێدايه و وه‌كو پياو نيه. وارڤين: ئه‌مه بۆ مه‌سه‌له‌ى ئه‌ركه‌كانى په‌رستشه، ئايا بۆ مه‌سه‌له‌ى عه‌قڵى ژن و پياو وه‌كو يه‌ك نين، ته‌كوينى عه‌قڵيان جياوازه؟ مامۆستا به‌هادين: وه‌كو يه‌ك نين، قورئانيش ده‌فه‌رموێت (وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى)[آل عمران: 36]، ئه‌مه ئايه‌ته له رووى هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه و جه‌سته‌ييه‌وه ژن و پياو وه‌كو يه‌ك نين له هيچ كاتێكدا، ئه‌مه شك و گومانى تێدا نيه و دڵنيام. وارڤين: ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ك دين قسه بكه‌ين، زۆر جار له ديندا ژن و پياو وه‌ك يه‌ك ئه‌ركيان پێ سپێردراوه، (المؤمنون و المؤمنات) به‌يه‌كه‌وه هاتوون، ده‌رگاى په‌رستشيان لێ دانه‌خراوه. مامۆستا به‌هادين: دانه‌خراوه، به‌ڵكو ئيسلام موراعاتى ژنى كردووه، بۆنموونه جيهاد له‌سه‌ر پياو فه‌رزه، به‌ڵام له‌سه‌ر ژنان فه‌رز نيه. وارڤين: به‌ڵام نه‌هيشى لێ نه‌كراوه؟ مامۆستا به‌هادين: نه‌خێر، ژنان به‌شدارييان كردووه وه‌كو هاريكار و له ريزى دواوه بوون و له‌سه‌ريان فه‌رز نه‌بووه، چونكه موراعاتيان كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ى و عه‌قڵى و هه‌موو شتێكى جياوازه له پياو. وارڤين: ئايا له‌سه‌ر نه‌قصى عه‌قڵى، ده‌قى روون و صريح هه‌يه له‌سه‌رى؟ مامۆستا به‌هادين: من به‌س ئه‌وه‌نده ئه‌زانم، له قورئاندا، له باره‌ى شاهێديدانه‌وه، دوو ژن به‌رامبه‌ر به پياوێكه. وارڤين: تۆ پشتت به‌و مه‌سه‌له فيقهيه به‌ستووه و ئه‌و بۆچوونه‌ت له‌وه هه‌ڵهێنجاندووه، كه ده‌ڵێى مێشكى ژن بچووكتره، يان ده‌قى ديكه‌ى صريح هه‌يه؟ مامۆستا به‌هادين: نا ته‌نيا پشتم به‌وه نه‌به‌ستووه، به‌ڵكو فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر هه‌يه، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ژن زه‌عيفه، له رووى جه‌سته‌ييه‌وه مێشكى پياو گه‌وره‌تره له مێشكى ژن، له رووى عيباده‌تيشه‌وه ژن زه‌عيفتره له پياو. وارڤين: خۆتان ئه‌زانن، جۆره‌ها حه‌ديس هه‌يه، صه‌حيح، موضوع، ضعيف، ئايا ئه‌و حه‌ديسه‌ى باسى ده‌كه‌يت صه‌حيحه، سه‌رچاوه‌ى حه‌ديسه‌كه چيه، له‌كوێدا ئه‌و حه‌ديسه هاتووه؟ مامۆستا به‌هادين: ئه‌بێ دوايى بگه‌ڕێين بۆى، ئه‌كرێ دواى قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين، له‌م كاته‌دا له‌به‌رده‌ستم نيه. وارڤين: ته‌ئكيد، به‌و نه‌صه هاتووه، كه ژن زه‌عيفه و مێشكى بچووكتره له مێشكى پياو؟ مامۆستا به‌هادين: به‌ڵێ به‌و نه‌صه هاتووه و مه‌به‌ست لێى ئه‌وه‌يه پياو له مامه‌ڵه‌دا له‌گه‌ڵ ژن‌دا نه‌رمونيان بێت، چونكه مێشكى پياو گه‌وره‌تره. ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها به‌ڵگه هه‌يه ده‌يسه‌لمێنێت و به هيچ شێوه‌يه‌ك ژن وه‌كو پياو نيه. وارڤين: ئێمه زياتر مه‌به‌ستمان له لايه‌نه عه‌قڵيه‌كه‌يه.. هيچ توێژينه‌وه‌يه‌ك، به‌ڵگه‌يه‌كى زانستى، له‌به‌رده‌ستته پاڵپشتى ئه‌و بۆچوونه بكات؟ پێش تۆ كه‌س هه‌يه ئه‌مه‌ى وتبێـت.. كه ژن عه‌قڵى بچووكتره له عه‌قڵى پياو؟ ئه‌مه له كاتێكدايه يه‌كێى له‌وانه‌ى زۆرترين حه‌ديسيان گێڕاوه‌ته‌وه، هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌ر (عائيشه‌ى كچى ئه‌بوبه‌كر)ه، ئه‌گه‌ر مێشكى بچووك بووه چۆن ئه‌و هه‌موو حه‌ديسه‌ى گێڕاوه‌ته‌وه؟ مامۆستا به‌هادين: ئێمه مه‌به‌ستمان كێشه‌كه‌يه‌تى، كێشى مێشكى پياو زياتره له كێشى مێشكى ژن. مه‌به‌ستمان ئه‌وه نيه بڵێين، ژن نوقصانه له رووى عه‌قڵه‌وه. دايكى ئيمانداران به‌هه‌زاران حه‌ديسى گێڕاوه‌ته‌وه و جێى ده‌ستخۆشييه. ئێمه وتوومانه مێشكى پياو له رووى كێش و قه‌باره‌وه گه‌وره‌تره له مێشكى ژن. به‌و مانايه وتوومانه، نه‌ك به ماناى ئه‌وه‌ى پياو زۆر عاقڵه و ژن ناقص عه‌قڵه. وارڤين: ئايا ئه‌م بۆچوونه جۆرێك سووكايه‌تى و كه‌م سه‌يركردنى ژنى تێدا نيه؟ مامۆستا به‌هادين: به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت، ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى پياو مێشكى گه‌وره‌تره، باشتر و جوانتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژن‌دا بكات. مه‌به‌ستم له‌وه نيه بڵێم ژن شێته و پياو عاقڵه و ئه‌مه‌ش چه‌ند باره و ده باره ده‌كه‌مه‌وه. لێدوانى ئه‌و مامۆستا ئاينيه، له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى گه‌رمياندا، ناڕه‌زايه‌تى چالاكانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت، گروپى ئاشتى و هيوا بۆ (ئه‌نانا) له وه‌ڵامى لێدوانى ئه‌و مامۆستايه‌دا يادداشتى ناڕه‌زايه‌تى بڵاو بكه‌نه‌وه. مامۆستا مه‌لا به‌هادين محه‌ممه‌د، له‌دايكبووى (1968)ه و له ساڵى (1985) ئاماده‌ى پيشه‌سازى خالصى ته‌واو كردووه، به پله‌ى وه‌زيفى (قورئانخوێن و بانگده‌ر) له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه دامه‌زراوه و وه‌ك خۆى باسيكرد، ئه‌و فه‌قێتى و حوجره و په‌يمانگه‌ى ئاينى نه‌خوێندووه، به‌ڵكو لاى مامۆستايانى ئاينى وانه‌ى خوێندووه و مۆڵه‌تى مه‌لايه‌تيشى وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام به مۆڵه‌تى ئه‌وقاف ماوه‌ى (11) ساڵه له مزگه‌وتى مامۆستا عه‌بدولكه‌ريمى موده‌ڕيس له شارۆچكه‌ى كفرى وتارى هه‌ينى بۆ خه‌ڵك ده‌خوێنێـته‌وه. ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق