گەرمیان: كچێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات
![]() وارڤین – گەرمیان: كاتژمێر (10)ی ئەمشەو، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە، كچێكی تەمەن (27 ساڵ)، گواسترایەوە نەخۆشخانە، سەرچاوەیەكی پۆلیسش رایگەیاند، ئەو كچه خۆی دەرمانخوارد كردووە و ویستوویەتی لەو رێگەیەوە كۆتایی بە ژیانی بهێنێت. لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە نەخۆشخانەی كەلار رایگەیاند، كاتژمێر (10)ی ئەمشەو یەكشەممە - دوو شەممە (24 – 25 / شوبات – فێبرایەر / 2013)، كچێكی دانیشتووی شارۆچكەی كەلار، پیشە مامۆستا، تەمەن (27 ساڵ)، بەناوی (ز.س.و.) بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەو سەرچاوەیە گوتی: "ئەو مامۆستایە، بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەری دروستكراوە، ناچار بووە، پەنا بەرێتە بەر خواردنی ژمارەیەك دنكە حەپی جۆراو جۆر و بەو هۆیەوە باری تەندروستی تێكچووە". گوتشی: "ئەو كچه لە كاتی وەرگرتنی وتەی رایگەیاندووە، توڕە بووە لە یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەیان و بەو هۆیەوە پەنای بردووەتە بەر ئەو كارە". سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، لە لایەن پزیشكەكانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی كەلارەوە چارسەری بۆ كراوە و دەستبەجێ شووشتنەوەی گەدەی بۆ كراوە، تا رادەیەك رەوشی تەندروستی جێگیر بووە و تا ئێستاش لە ژێر چاودێری پزیشكدایە. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق