ئەو ماتۆڕسوارانەی جانتای ژنانیان دەڕفاند دەستگیركران
![]() وێنهى دوو تۆمهتبارهكه، فۆتۆ: راگهياندنى پۆليسى ههولێر. وارڤین – هەولێر: بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرایكرد، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لەكاتی ئەنجامدانی تاواندا، دوو ماتۆڕسواریان دەستگیركردووە، كە لە هەولێر جانتای ژنانیان رفاندووە. لە راگەیەندراوێكی پۆلیسدا، كە وێنەیەكی بۆ (وارڤین) نێردراوە، هاتووە: بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید (عەبدولخالق تەڵعەت)، رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان لە كاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیر كردووە كە لە هەولێر بە ماتۆڕسكیل جانتای ژنانیان دەڕفاند و شتومەكەكانیان دەبرد. عەمید (عەبدولخالق) لە راگەیەندراوەكەدا، گوتویەتی: "ئەو دوو تۆمەتبارە، یەكێكیان تەمەنی (17 ساڵ) و ئەوی دیكەش (18 ساڵ)ە، خەڵكی بەعقوبە و شێخانن و لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە (15) تاوانیان ئەنجام داوە". بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، داوای لەو هاووڵاتیانە كرد، كە لە ماوەی رابردوودا دزیی لەو چەشنەیان لێكراوە، سەردانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بكەن و لەوێ وێڕای تۆماركردنی سكاڵا، دەتوانن دوای لێكۆڵینەوەی پێویست كەلوپەل و شتومەكەكانیان وەربگرنەوە. (عەبدولخالق تەڵعەت) ئاماژەشیدا، لە هەولێر دیاردەی سواڵكردن یەكجار زۆر بووە، زۆربەی هەرە زۆریان كەسانی بیانین و پۆلیسیش لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ كەمكردنەوە و دواجار بنبڕكردنی ئەو دیاردە دزێوە. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق