سلێمانی: كچێكی پانزە ساڵ ژیانی لەدەستدا
12:26:03/03/2013 |
![]() وارڤین – سلێمانی: بەهۆی كەوتنە خوارەوە لە شوقەيهكى گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی (ڤانیا دارا تۆفیق)ی (15 ساڵ) ژیانی لەدەستدا و تا ئێستا نازانرێت رووداوەكە خۆكوژی بووە، یان نا. لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی نەقیب (سەركەوت ئەحمەد) رایگەیاند، پێش نيوهڕۆى ئهمڕۆ يهكشهممه (3 / ئازار - مارس / 2013)، پۆلیس لە رووداوی ژیان لەدەستدانی (ڤانیا دارا تۆفیق)ی پانزە ساڵ، لە گوندی ئەڵمانی ئاگادار كرایەوە و تیمەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە. ئەو، كە لە شوێنی رووداوەكەوە قسەی بۆ (وارڤین) كرد، گوتیشی: "كەسوكاری كچەكە و پۆلیس و تیمی بەڵگەی تاوان لە شوێنی رووداوەكەن و تەرمی كچەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و تا ئێستا روون نیە، ئایا ئەو رووداوە خۆكوژی بووە، یان نا". |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق