نەشمیل بەرزنجی "لە هیچەوه" دەدوێت
07:36:02/03/2013 |
![]() نهشميل عهلى بهرزنجى، فۆتۆ: سهفين ئيسماعيل. وارڤین - سلێمانی: (لە هیچەوە) یەكەم بەرهەمی شیعریی ژنەشاعیر (نەشمیل عەلی بەرزنجی)یە، دوای چاپكردنی؛ ئێوارەی دوێنی لە (كافێ 11)ـی سلێمانی مەراسیمی واژووكردنی بۆ سازكرا. لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، ژنە شاعیری سلێمانی (نەشمیل عەلی بەرزنجی) رایگەیاند، (لە هیچەوە) یەكەم كۆبەرهەمی شیعریمە وەك كتێب، چەندین تێكستی كورتی شیعریی لەخۆگرتووە، ئێوارەی دوێنی هەینی (1 / ئازار – مارس / 2013) لە رێورەسمێكدا لە (كافێ 11) ئاهەنگی واژووكردنی بۆ كرا و بڵاوكرایەوە. ![]() لە بارەی ناونیشانەكەیەوە، ئەو ژنە شاعیرە، گوتی: "هەموو شت لە هیچەوە شتە". سەبارەت بە ناوەڕۆكی شیعرەكانیشی ئەو باسی لەوە كرد، لە شیعرەكانیدا زیاتر باس لە ژن و كۆمەڵگە كراوە، جگە لە بابەتی خۆشەویستی، كە لەناو زۆرێك لە تێكسەتەكاندا بەدیدەكرێت. روونیشیكردەوە، ئەدەبیش وەك هونەری و چالاكییە جیاوازەكانی دیكەی مرۆڤ، بۆ ئەوە هاتووەتەبەرهەم، كە خزمەتی مرۆڤایەتی پێبكرێت. سەبارەت بە تاودانی قەڵەمی ژنان لە كایەی ئەدەبدا، گوتی: "ئێمە وەك ژن بۆ خزمەتكردن بە پرسەكانمان، دەتوانین سوود لەو كایە وەربگرین و بەكاری بهێنین بۆ گەیاندنی پەیامەكەمان". (نەشمیل عەلی بەرزنجی)، لە دایكبووی شاری سلێمانییە، ماوەی (15 ساڵ)ە لە دنیای ئەدەبدا سەرقاڵە، خەڵاتی شیعریی سەنتەری رۆشنبیری بەدلیسی بۆ ساڵی (2000 – 2001) پێ بەخشراوە، چەندین كۆڕی شیعریی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سازكراوە، بەشێك لە شیعرەكانی بۆ زمانی فارسی وەرگێڕدراون. ئا: ژهنيار |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق