نێرگز قادر: رەوشی ژنانی كەركووك رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت
نێرگز قادر: رەوشی ژنانی كەركووك رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت |
06:55:09/03/2013 |
![]() نێرگز قادر وارڤین – كەركووك: لە وتوێژێكیدا لەگەڵ بەشی كوردی رادیۆی دەنگی ئەمریكا، كچە رۆژنامەوان و چالاكی بواری مافەكانی ژن (نێرگز قادر) رایگەیاند، رەوشی ژنانی كەركووك رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت و رێكخراوەكانی ژنانی شارەكەش لەناو خۆیاندا تەبا نین و دادگاكانیش خەڵكی سیاسی لە پشتییانەوەیە. لەو وتوێژە رادیۆییەدا، كچە پەیامنێری ماڵپەڕی (وارڤین) و چالاكی بواری مافەكانی ژن، (نێرگز قادر) لە بارەی رەوشی ژنانی شاری كەركووكەوە گوتی: "هێندە گرنگی بە بارودۆخی سیاسی و شتی دیكە دەدرێت، هێندە بایەخ بە رەوشی ژنان نادرێـت و بە گوێرەی ئامارەكان تەنیا لە ساڵی رابردوودا (535)حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوون و پۆلیس وردەكاری ئامارەكەی روون نەكردووەتەوە، بە گوێرەی ئامارەكان تەنیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەژدە ژن ژیانیان لەدەستداوە". گوتیشی: "زۆرینەی رێكخراوەكانی ژنان لە كەمپینێكدا، بەیەكەوە كاردەكەن، بەڵام خۆیان لەناو خۆیاندا تەبا نین، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی بارودۆخەكە هەر بەو شێوەیە بمێنێـتەوە و دادگاكانیش خەڵكی سیاسی لە پشتییانەوەیە، پۆلیسیش وەك پێویست دۆسییەكان یەكلاناكاتەوه". هەروەها گوتی: "زۆرینەی ئەو ژنانەی لە كەركووك دەكوژرێن، بە چەكی كەسوكاریان دەكوژرێن و لە هەمان كاتیشدا ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەن". روونیشیكردەوە، لە شاری كەركووك، ئەوەندەی ئیش لەسەر پڕۆژەی دیكە دەكرێت، ئەوەندە ئیش لەسەر رەوشی ژنان ناكرێت، تا بارودۆخی سیاسی بەو شێوەیە بێت، رەوشی ژنان خراپتر دەبێـت و باش نابێت و حكومەتی بەغداش هیچ گرنگیەك بە بارودۆخی ژنانی كەركووك نادات، ئێستا ژنانی كەركووك پێویستیان بە شەڵتەرێك هەیە، سەرەڕای داواكاری ژنان، بەڵام تا ئێستا دروست نەكراوە. (نێرگز قادر)، بۆ (دەنگی ئەمریكا)، گوتیشی: "مەسئولم لەو قسەیەم و هێندەی بەرپرسانی شارەكە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەكەن، خەڵكی دیكە نیە". بۆ گوێگرتن له وتوێژهكه، كرته لــێــره بكه. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق