الأحد، 3 مارس 2013

گەلی عەلی بەگ: تەرمی ژنێكی نەناسراو و دوو پیاو دۆزرایەوە

گەلی عەلی بەگ: تەرمی ژنێكی نەناسراو و دوو پیاو دۆزرایەوە

06:46:03/03/2013
وارڤین – سۆران: لە مۆتێلێكی هاوینەهەواری (گەلە عەلی بەگ)، تەرمی ژنێكی نەناسراو، لەگەڵ تەرمی دوو پیاودا، دۆزرایەوە و بەهۆی ئەوەی ژنەكە هیچ ناسنامەیەكی پێ نیە، پۆلیس نەیتوانیوە بیناسێتەوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی شارۆچكەی سۆران، نەقیب (محەممەد عەلی)، رایگەیاند، كات (12:00) نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە (3 / ئازار – مارس / 2013)، پۆلیس لە رووداوی بوونی سێ تەرم لە ژوورێكی داخراوی (مۆتێل كۆڕەكی گەشتیاری) ئاگادار كرایەوە.

گوتیشی: "تیمەكانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداوەكە و دوای كردنەوەی دەرگای ژوورەكە، تەرمی ژنێكی گەنج كە مەزندە دەكرێت لە دەمی بیستەكانی تەمەنیدا بێت، لەگەڵ تەرمی دوو پیاو كە یەكێكیان لەدایكبووی (1971)ی شارۆچكەی شێخانە دۆزرایەوە".

روونیشیكردەوە، تیمی (بەڵگەی تاوان)، لە شوێنی رووداوەكە، مۆلیدەیەكی كارەبایی و سۆپایەكی نەوتی داگیرساویان دۆزیوەتەوە و تەرمەكان هیچ شوێنەوارێكی زەبری دەرەكیان بەسەرەوە نیە.

ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد، پۆلیس تەرمەكانی رەوانەی نەخۆشخانەی پزیشكی دادوەری كردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێكاری و پشكنین بۆ دەركەوتنی هۆكاری ژیان لەدەستدانی ئەو ژنە و دوو پیاوەكە.

هەر لەو بارەیەوە، بەڕێوبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە شارۆچكەی سۆران، رائید (خۆشەوی تەها) بۆ (وارڤین)، رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی كەیسەكە شوێنەواری توندوتیژی پێوە دەرنەكەوتووە و ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن، ئەو كەسانە ژەهراوی بووبن، یاخود نەمانی ئۆكسجین و پەنگخواردنەوەی گازە ژەهراوییەكان هۆكاری مردنیان بووبێت.

ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد، ئەو دوو پیاوە لە شوێنی مانەوەیاندا، كاریان كردووە و ژنەكە بەهی نەبوونی ناسنامە و پێناسی باری شارستانییەوە نەناسراوە و تەنانەت كەسوكاری دوو پیاوەكەش نەیانناسیوە.

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

ليست هناك تعليقات: